هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران بۆ سەر گروپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان + ڤیدیۆ

چوارشەممە 28 ئه‌یلول 2022 - 17:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=17904

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، پێگەکانی گروپە تیرۆریستییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵە، پژاک و .. لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بۆ چوارەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک لەلایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە کرانە ئامانج و زیانی زۆری بەو گروپانە گەیاندەوە.

بە پشت بەستن بە زانیارییە بەردەستەکان، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، بارەگا و کەمپەکانی گروپە تیرۆریستییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە دەورووبەری شاری کۆیە، گرووپەکانی کۆمەڵە و پاک لە باشووری شاری هەولێر و سلێمانی، پژاک و پەکەکە لە دەڤەری سیدکان کراونەتە ئامانج.

هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم هێرشانەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئینتحاری، ڕۆکێت و مووشەکی بالیستیکیان بەکارهێناوە. چڕی هێرشەکان بە جۆرێک بووە کە بەرپرسانی ئەو گروپانە دانیان بەوەدا ناوە کە بەشێک لە ئەندامەکانیان بریندار و کوژراون. میدیاکانی هەرێمی کوردستان بە پشت بەستن بە وەزارەتی تەندروستی کوردستانی عێراق بڵاویانکردەوە، تا ئێستا ٧ کەس لەم هێرشانەدا کوژراون و ٢٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

شایانی باسە گەڕی نوێی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر گروپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە ئەم گروپانە لە ناڕەزایەتی و ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران تیمی چەکدار و بڕێکی زۆر لە چەکیان ڕەوانە ئێران کردووە و بەنیاز بوون کردەوەی تیرۆریستی لە ناو خاکی ئێران ئەنجام بدەن. ئەمەش کاردانەوەی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا و پێگەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کردە ئامانج.

پێشتر هێزە چەكدارەكانی ئێران هۆشدارییان دابووە حكومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان لە چالاكییە تیرۆریستی و نایاساییەكانی ئەو گروپە تیرۆریستیانە و ڕایانگەیاندبوو ئەگەر حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕێوشوێنی پێویست نەگرنەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگریکردن لە چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئەو گروپانە، ئێران بە مافی خۆی دەزانێت ڕێوشوێنی پێویست لەدژی ئەو گروپانە بگرێتە بەر.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *