کەشتییەکانی هەڵگری سووتەمەنی لە ئێرانەوە بەرەو لوبنان بەڕێدەکەون

چوارشەممە 21 ئه‌یلول 2022 - 21:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=17663

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەرچاوە لوبنانییەکان بە گێڕانەوە لە باڵیۆزخانەی ئێران لەم وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە کەشتییەکانی هەڵگری سووتەمەنی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئامادە دەبن بەرەو لوبنان بەڕێبکەون.

کەناڵێکی لوبنان بە پشت بەستن بە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروت ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەیە لە یەک یان دوو هەفتەی داهاتوودا کەشتییەکانی هەڵگری سووتەمەنی بۆ لوبنان بنێرێت بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەو وڵاتە بۆ چاککردنەوەی وێستگەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا.

کەناڵی ئەلمەنار لە زاری باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروت نووسیویەتی: لە یەک یان دوو هەفتەی داهاتوودا کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران کە سووتەمەنییان هەڵگرتووە، ئامادە دەبن بەرەو لوبنان بەڕێبکەون. شاندێکی لوبنانی لە تاران دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکانی وزە و نەوتی ئێران دەکات و لە نێو ئەو پرسانەی کە هەردوولا تاوتوێی دەکەن چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا و دروستکردنی وێستگەکانی کارەبایە.

بەپێی ئەوەی لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاڕبەرێکەر و وەلید فەیاز وەزیری وزە و ئاو رێککەوتنی لەسەر کراوە، لە میانەی کۆبوونەوەکانی شاندی لوبنانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، تاوتوێ هاوکارییەکان بۆ لوبنان لە بواری سووتەمەنیدا دەکرێت.

ئەم پرسە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلمەیادین” وتی: سەبارەت بە نەوت، کێشەکە لە ئێمە نییە، بەڵکو کێشەی سەرەکی حکومەتی لوبنانە. من ئامادەم سووتەمەنی لە ئێرانەوە هاوردە بکەم، بە مەرجێک حکومەتی لوبنان ئەم پرسە قبوڵ بکات. بەڵام کەس لە لوبنان ناوێرێت ئەم کارە بکات؛ چونکە لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر بنەماڵەکەی دەترسێت. ئەمڕۆ ڕەنگە کۆمپانیاکانی ڕووسی و ئێرانی ئامادەبن هاوکاری لوبنان بکەن، بەڵام حکومەت ئەو بوێرییەی نییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *