زانیاری_سەربازی: بۆمبی زیرەکی قائیم

یەکشەممە 11 ئه‌یلول 2022 - 09:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=17225

بۆمبە زیرەکەکانی قائیم، لە سێ بۆمبی مینیاتۆری زیرەک پێکهاتووە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرهەم دەهێنرێت. ئەم بۆمبانە دووەم کۆمەڵە بۆمبەکانی مینیاتۆری یان SMB (Smart Miniature Bomb) لە دوای بۆمبەکانی سەدید هەژمار دەکرێت، کە دیزاینێکی پێشکەوتووتریان هەیە. بۆمبەکانی قائیم ١، ٥ و ٩ هەموویان لە میانەی مەراسیمێکدا لە ٦ی ئابی ٢٠١٩ بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری ئەوکاتی ئێران پەردەیان لەسەر لادرا.

بە وتەی ئەمیر حاتەمی وەزیری پێشووی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر بۆمبەکانی قائیم، ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی پیشەسازیی بەرگری و پیشەسازی ئەلیکترۆنی ئێران (صا ئێران) بەرهەم هێنراوە. کەمترین بەرزی کارکردنی ئەم بۆمبانە ٤ بۆ ١٠ هەزار پێ (١٢١٩ بۆ ٣٠٤٨ مەتر) و مەودای ١٢ بۆ ٤٠ کیلۆمەترە، و توانای دانانی سەری جەنگی جیاوازی دزەکەر و پارچەپارچە بوونەوە بە مەودای جیاواز و هێزی تێکدەری جۆراوجۆر لەم بۆمبانەدا هەیە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە “کەمترین بەرزی کارایی” بۆمبی قائیم بەو مانایەیە کە ئەگەر بۆمبەکان لە خوار ئەم بەرزییەوە (خوار ١٢١٩ مەتر) بهاوێژرێت، ئەوا ناتوانن هەڵبفڕن و بە خێرایی بەرەو ئامانجەکان دەکەونە خوارەوە.

ڕوونكردنەوەی ئەمیر حاتەمی وەزیری پێشووی بەرگری ئێران سەبارەت بە بۆمبە زیرەكەكانی قائیم و ڕاگەیاندنی مەودای ١٢ بۆ ٤٠ كیلۆمەتر بۆیان

بەڵام لە شوێنێکی تردا عەمید شاهرۆخ شەهرام بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پیشەسازی ئەلیکترۆنی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە مەودای بۆمبەکان ٢٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەترە. بە هۆی ناکۆکی نێوان قسەکانی حاتەمی و شەهرام، مەودای دروستی ئەم بۆمبانە لەبەر دەستدا نییە. و بەداخەوە مەودای ئەم بۆمبانە هەرگیز لە هیچ یەکێک لە پێشانگا سەربازییەکاندا بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە. لە درێژەی ئەم بابەتەکەدا هەوڵ دەدەین مەودای هەریەک لە بۆمبەکانی قائیم بە جیا دیاری بکەین.

روونکردنەوەی عەمید شەهرۆخ شەهرام، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پیشەسازی ئەلیکترۆنی ئێران لەبارەی بۆمبەکانی زنجیرەی قائیم و مەودای ٢٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر بۆیان.

بۆمبەکانی بە تیرەی کەم (SDB – Small Diameter Bomb) جۆرێکی نوێی بۆمبە کە لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن زێلهێزەکانی سەربازی بەرهەمهێنەری چەک پەرەپێ دراوە. نموونەی سەرەتایی ئەمریکی ئەم مۆدێلە لە بۆمبە قورسەکان بوون و لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە بەرهەم هێنراون. ئەم بۆمبە ئەمریکیانە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکان و لە بەرزایییەکی بەرزەوە هەڵدەدران، کە مەودای ١١٠ کیلۆمەتریان هەبوو. بەهۆی پێویستی ئێران بە چەکی سووکتر بەڵام بە کارایی باشتر بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانە مۆدێرنەکانی، ئێران لە دروستکردنی بۆمبی زیرەکدا ئیلهامی لەم جۆرە بۆمبانەدا وەرگرت و دواجار ئەم هەوڵانە لە ساڵی ٢٠١٣ بە پەردە لادان لەسەر بۆمبە مینیاتۆریەکانی سەدید هاتە ئاراوە. دەکرێ سەدید-٣٤٢ بە یەکەم بۆمبی مینیاتۆری ئێران هەژمار بکرێت، کە دواتر لە بنەماڵەی قائیم پەرەی پێدرا.

لەم هەوڵانەدا، بەرهەمهێنانی سیکەر کە دەتوانرێت لە هەموو بۆمبە زیرەکەکانی ئێستا و داهاتووی ئێران بەکار بهێندرێت، زۆر گرنگ بوو. بۆیە وەزارەتی بەرگری ئێران چەندین سیکەری بە شێوازی رێنمایی جۆراوجۆر بەرهەم هێنا. دوو نموونەی ئەم سیکەرانە بە ناوەکانی حەراری وێنەگر RU320ST و وێنەگری بینراو RU113ST پیشان دراون، کە تا ئێستا لەسەر بنەماڵەی سەدید و قائیم دانراون و بینراون.

سیکەری وێنەگری حەراری RU320ST (لای چەپ) لە تەنیشت سیکەری وێنەگری بینراوی RU113ST (لای ڕاست)

هەرچەندە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە مێژوو و ڕێزبەندی بەرهەمهێنانی ئەم بۆمبانە لەبەردەستدا نییە، بەڵام بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لەبەردەستدان دەتوانرێت دابەشکردنەکە بەم شێوەیە لەبەرچاو بگیرێت:

بۆمبی قائیم ٥:
تایبەتمەندییەکانی بۆمبەکانی قائیم بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام لە پێشانگای بەرگری بەغدا، هەندێک تایبەتمەندی بۆمبی قائیم ١ و قائیم ٥ نمایشکران. بەپێی ئەو تایبەتمەندیانەی لەم پێشانگایەدا ڕاگەیەندراوە، شێوازی بۆمبی قائیم ٥ و بۆمبی سەدید ٣٤٢ زۆر لە یەکتر نزیکن، بەڵام بەهۆی زیادکردنی باڵەکان بەشێوازی جێگر و زیادبوونی کێشی سەری جەنگیی، کێشی گەیشتووەتە ٢٠ کیلۆگرام.

تایبەتمەندییەکانی قائیم ٥ بە ناوی بازرگانی BS20 لە پێشانگای ARMY 2022
تایبەتمەندییەکانی قائیم ٥ بە ناوی بازرگانی BS20 لە پێشانگای بەرگری بەغدا

ئەمیر حاتەمی لە کاتی پەردەلادان لەسەر ئەم بۆمبانە مەودای بۆمبەکانی قائیمی لە ١٢ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر ڕاگەیاند. بە وردبوونەوە لە باڵەکانی پێشەوە و دواوەی قائیم ٥، ڕەهەندە گەورەکانی و شێوە ئایرۆداینامیکیەکەی لەگەڵ بۆمبەکانی سەدید دەردەکەوێت. ڕەنگە، مەودای قائیم٥ لە سەدید ٣٤٢ و ٣٤٥ زیاتر بێت چونکە کێشی کەمترە و ڕووبەری باڵی زیاترە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هێزی (Lift) و کەمکردنەوەی هێزی (Drag) و دواجار مەودای زیاد دەبێت. بۆیە بە پشتبەستن بەم زانیارییانەی کە باسکراون، دەتوانرێت مەودای بە ١٢ کم هەژمار بکرێت ئەگەر لە بەرزی ٥ کم ـەوە هەڵبدرێت. بۆمبی قائیم ٥ ئەگەری دانانی لەسەر فڕۆکەی جەنگی هەیە و ئەگەر لە بەرزایییەکی بەرز هەڵبدرێت، دەتوانرێت مەودای تا ٢٠ کیلۆمەتر بۆی لەبەرچاو بگیرێت.

باڵەکانی ناوەڕاستی قائیم ٥ درێژترن و شێوازێکی کەوانەیی بۆ دواوەیان هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ باشتربوونی تایبەتمەندی فڕینی باڵەکان بە بەراورد بە سید ٣٤٥.

ئەو سیکەرانەی کە لە قائیم ٥ بەکارهێنراون بریتین لە بینراو یان ئۆپتیکی (TV)، حەراری (IR)، لەیزەر و تێکەڵەیەک لە بینراو و لەیزەر. بەکارهێنانی هەموو جۆرە سیکەرێک لە قائیم ٥ ڕێگە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە وردبینییەکی زۆر و لە هەموو بارودۆخێکی کەشوهەوادا دەدات.

سیکەری گەڕانی ئۆپتیکی (TV) بۆ قائیم ٩

هەروەها نموونەیەک لە قائیم ٥ بینراوە کە گەڕانێکی (سیکەر) ژێر سوور و فیوزێکی لە تەنیشتەوە (پێدەچێت لە جۆری لەیزەری بێت) هەیە، کە جێگەی سەرنجە. هۆکاری بەکارهێنانی گەڕانی ژێر سوور ڕەنگە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی دروستکردنی بێت؛ بەڵام ئەم بابەتە وردی و کوالیتی کەم دەکاتەوە. بەڵام بەکارهێنانی فیوز لە تەنیشت ئامێری گەڕانی ژێر سوورەوە تا ڕادەیەک ئەم کەموکوڕییە قەرەبوو دەکاتەوە.

نموونەیەک لە بۆمبی قائیم ٥ بە سیکەرێکی ژێر سوور و فیوزێکی لە تەنیشتی

قائیم ٥ی نەناسراو:
جۆرێک لە بۆمبی قائیم ٥ لە پێشانگای دەستکەوتەکانی جیهادی خۆبژێوی هێزی دەریایی ئێران لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ نمایشکرا، درێژی و پانی باڵەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردبوو. ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕووبەری باڵەکان و لە کۆتاییدا زیادبوونی مەودا. بێگومان ئەگەری زیادبوونی کێشی موشەکەکە و مەودای جێگیریشی هەیە.

جۆرێکی بۆمبی قائیم ٥ کە درێژی و پانی باڵەکانی زیاترە

ئەم جۆرە بۆمبەی قائیم ٥ لە ژێر باڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فۆترۆس لە بنکەی ژێرزەمینیی ٣١٣ی سوپای ئێران بینراوە، ئەمەش ئەگەری ئەوە بەهێز دەکات کە لە کاردا بێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی كارپێكردنی ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی بۆمبی قائیم ٥ لە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی فۆترۆسی سوپای ئێراندا، ده‌كرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بكرێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌م بۆمبه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی تری هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌كاربهێنرێت. پرسێک کە هێزی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فۆترۆس لە بنکەی ژێرزەمینیی ٣١٣ی سوپای ئێران
بۆمبی قائیم ٥ لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەبابیل ٥
بۆمبی قائیم ٥ لە پشتەوە

تایبەتمەندیەکانی بۆمبی زیرەکی قائیم ٥:
درێژی: ١٠٨ سم
تیرەی: ١٥.٢ سم
جۆری گەڕان (سیکەر): ڤیدیۆ (TV)، حەراری (IR)، لەیزەری، تێکەڵەیەک لە ڤیدیۆ و لەیزەری
جۆری سەری جەنگی: پارچە پارچەبوون
جۆری فیوز: بەرنامە داڕێژراو و دیاریکردنی کات
کێشی سەری جەنگی: ٨.٥ کیلۆگرام
کۆی کێشی بۆمبەکە: ٢٠ کیلۆگرام
مەودا: ١٢ بۆ ٢٠ کم بە پشتبەستن بە بەرزی هەڵدان (لە جۆری قائیم ٥ی نەناسراودا، دەتوانرێت مەودای تا ٤٠ کم زیاد بکرێت)

بۆمبی قائیم١:
بۆمبی قائیم ١ دەتوانرێت بە ئەندامی دووەمی بنەماڵەی بۆمبی قائیم هەژمار بکرێت چونکە قائیم ٥ لە پەرەپێدانی سەدید دروست بووە و قائیم ١ لەبەر پێویستی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە بۆمبێکی سووک دروست کراوە. ئێران ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سووکی وەک ئەبابیل ٣ و ٤ هەیە کە توانای کەمیان بۆ هەڵگرتنی تەقەمەنی هەیە. چونکە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە هێزێکی ئەوتۆیان نییە بۆ هەڵگرتنی تەقەمەنی؛ بۆمبی سووک و زیرەکی قائیم ١ لە چوارچێوەی ئامانجی “یەک ئامانج، یەک تەقە” دەتوانێت بە تەواوی ئەرکی خۆی لەسەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سووکەکانی ئێران ئەنجام بدات.

وێنەیەکی پێشانگای ARMY 2022 و دوو بۆمبی قائیم ١ و ٥ – جیاوازی نێوان هەردوو بۆمبەکە و شێواز و بچووککردنی قائیم ١ ڕوونە.

تایبەتمەندییەکانی بۆمبی قائیم ١ هەروەها لە پێشانگای بەرگری بەغدا لە ژێر ناوی بازرگانی BS12.5 نمایش کراوە. کێشی ئەم بۆمبە ١٢.٥ کیلۆگرام، درێژییەکەی ٩٠ سم و تیرەی ١٢.٥ سم ـە.

تایبەتمەندییەکانی قائیم ١ بە ناوی بازرگانی BS12.5

قائیم ١ هەروەها سیکەرەکانی ڤیدیۆ یان ئۆپتیکی (TV)، حەراری (IR)، لەیزەری، تێکەڵەیەک لە ئۆپتیکی و لەیزەری بەکاردەهێنێت. بەڵام قائیم ١ چەندین جۆر سەری جەنگی هەیە. تا ئێستا سەری جەنگی پارچەپارچەبوون، سووتێنەر، کاریگەری ڕاستەوخۆ (وزەی جوڵەیی) بۆ ئەم بۆمبە خراوەتە ڕوو. بێگومان ئەم سەری جەنگییانە بۆ تەواوی بنەماڵەی قائیم دەتوانرێت بەکاربهێنرێت. فیوزێکی بەرنامەبۆداڕێژراو و بە توانای دیاریکردنی کات ڕێگە بە بۆمبەکە دەدات لە دوورییەکی دیاریکراو لە زەویەوە یان لە بەرزییەکی دیاریکراودا بتەقێتەوە، ئەمەش کاریگەری سەری جەنگیەکە لەگەڵ ئامانجەکاندا زیاتر دەگونجێنێت. کۆی کێشی بۆمبی قائیم١ ١٢.٥ کیلۆگرامە و سەری جەنگیەکەشی ١.٥ کیلۆگرامە.
مەودای ئەم بۆمبە وەک ئەندامانی دیکەی بنەماڵەی قائیم ڕانەگەیەندراوە. قائیم١ بە کێشی کەم و تیرەی بچووک و باڵەکانی کە بەتەواوی لە قائیم ٥ دەچێت دەتوانێت مەودای بەرچاوی هەبێت. ئەوەی دیارە ڕێژەی باڵەکان لەگەڵ جەستە لە قائیم ١ کەمێک زیاترە لە قائیم٥. بەڵام پێدەچێت مەودای وەک قائیم ٥، واتە ١٢ کیلۆمەتر بێت ئەگەر لە بەرزی ٥ کیلۆمەترەوە ئازاد بکرێت و مەودای ٢٠ کیلۆمەتر ئەگەر لە بەرزییەکی زۆرەوە ئازاد بکرێت. کەمترین بەرزی ئازادکردنی ئەم بۆمبە ٤ هەزار پێ یان ١٢١٩ مەترە.

بۆمبی قائیم ١

تایبەتمەندیەکانی بۆمبی زیرەکی قائیم١ بە ناوی بازرگانی BS12.5:
درێژی: ٩٠ سم
تیرەی: ١٢.٥ سم
جۆری گەڕان (سیکەر): ڤیدیۆ (TV)، حەراری (IR)، لەیزەری، تێکەڵەیەک لە ڤیدیۆ و لەیزەری
جۆری سەری جەنگی: پارچە پارچەبوون، سووتێنەر، کاریگەری ڕاستەوخۆ (وزەی جوڵەیی)
جۆری فیوز: بەرنامە داڕێژراو و دیاریکردنی کات
کێشی سەری جەنگی: ١.٥ کیلۆگرام
کۆی کێشی بۆمبەکە: ١٢.٥ کیلۆگرام
مەودا: ١٢ بۆ ٤٠ کم

بۆمبی قائیم ٩:
بۆمبەکانی جۆری قائیم بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بینراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وێنەیەکی دانانی بۆمبی قائیم ٩ نەبینراوە. بۆمب قائیم ٩ لە هیچ پێشانگایەکدا نمایش نەکراوە و وێنەیەکی زۆر کەمی بەردەستە. بەپێی لێدوانەکانی وەزیری بەرگریی ئێران لە کاتی پەردە لادانی لەسەر بۆمبەکانی قائیم کە ئەم بۆمبانە لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی بەکاردەهێنرێت و بەو پێیەی بۆمبی قائیم ٩ لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نەبینراوە، دەکرێ وا گریمانە بکرێت کە بۆمبی قائیم ٩ بە تایبەتی بۆ فڕۆکە جەنگییەکان پەرەی پێدراوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت بۆمبی قائیم ٩ لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دابنرێت.
هەرچەندە قەبارەکەی قائیم ٩ بەردەست نییە، بەڵام دیارە هەمان تیرەی قائیم ٥، واتە ١٥٢ میلیمەتری هەیە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە شوێنی دانانی باڵەکە لەم مۆدێلەدا گۆڕاوە و درێژی و کێشی هەروەها گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بە دڵنیاییەوە ناوەندی کێشی قائیم ٩ بە بەراورد بە قائیم ٥ هەروەها گۆڕاوە. بە تاوتوێکردنی وێنە بەردەستەکان زیادبوونی بەرچاو لە درێژی بۆمبەکەدا دەبینرێت. بەپێی لێکۆڵینەوەکان درێژی ئەم بۆمبە دەبێت نزیکەی ١٥٠ سم بێت. هەروەها لەم بۆمبەدا دەتوانرێت هەموو جۆرە سەری جەنگی و سیکەرێک بەکاربهێنرێت کە لە قائیم ١ و ٥ بەکارهێنراون.
بابەتێکی دیکە دیاریکردنی کێشی بۆمبەکەیە. بۆ ئەم مەبەستەش بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی درێژی بۆمبی قائیم ٩ و بە پشتبەستن بە بۆمبی قائیم ٥، کێشی بۆمبی قائیم ٥ بە نزیکەی ٥٠٪ زیاد کراوە و کێشی قائیم ٩ بە ٣٠ کیلۆگرام دادەنێین.
بە لەبەرچاوگرتنی قیاسەکانی بۆمبی قائیم ٩، ئەم بۆمبە بژاردەیەکی زۆر لەبارە بۆ بەکارهێنانی سەری جەنگی تێرمۆباریکە. چونکە ئەم جۆرە سەری جەنگیە کێشی زیاتر و پێویستی بە شوێنی زیاترە.
سەبارەت بە مەودای بۆمب، دەگەڕێینەوە بۆ لێدوانەکانی ئەمیر حاتەمی و ئەمیر شەهرام. قیاس و درێژی باڵەکانی پێشەوە و دواوە بۆ قائیم ٩ زیادکراوە، کە تایبەتمەندی ئایرۆداینامیکیەکەی باشتر دەکات و مەودای زیاتر دەکات. مەودای ئەم بۆمبە دەتوانرێت بە ٢٠ کم مەزەندە بکرێت ئەگەر لە بەرزی ٥ کمەوە ئازاد بکرێت و ٤٠ کم ئەگەر لە فڕۆکەیەکی شەڕکەر ئازاد بکرێت، واتە بەرزی زیاتر لە ٨ کم بۆ دادەنرێت. شایانی باسە بۆمبی قائیم ٩ لە بەرزایی کەمتر لە ٣ کیلۆمەترەوە ناتوانرێت بخرێتە خوارەوە.

بۆمبی قائیم ٩

تایبەتمەندییە ئەگەرییەکانی بۆمبی زیرەکی قائیم ٩:
درێژی: ١٥٠ سم
تیرەی: ١٥.٢ سم
جۆری گەڕان (سیکەر): ڤیدیۆ (TV)، حەراری (IR)، لەیزەری، تێکەڵەیەک لە ئۆپتیکی و لەیزەری
جۆری سەری جەنگی: پارچە پارچەبوون، سووتێنەر، کاریگەری ڕاستەوخۆ (وزەی جوڵەیی) و تێرمۆباریک
جۆری فیوز: بەرنامە داڕێژراو و دیاریکردنی کات
کێشی سەری جەنگی: ٨ تا ١٥ کیلۆگرام
کۆی کێشی بۆمبەکە: ٣٠ کیلۆگرام
مەودا: ٢٠ بۆ ٤٠ کم بەپێی بەرزی هەڵدان

ئەندامێکی نەناسراوی بنەماڵەی قائیم:
جۆرێک لە بۆمبی زیرەک لە بنەماڵەی قائیم لە پێشانگای دەستکەوتەکانی ڕێکخراوی جیهادی خۆبژێوی هێزی دەریایی ئێران لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ نمایش کرا کە جیاوازی زۆری لە ئەندامانی دیکەی ئەم بنەماڵەیە هەیە. ئەوەی دیارە تیرەی ئەم بۆمبە هەمان تیرەی بۆمبەکانی تر بێت، بەڵام درێژییەکەی زیادی کردووە. هەروەها ئەندازەی باڵەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بە دڵنیاییەوە ئەم بۆمبە نەناسراوە کێش و مەودای زیاتری هەیە. ڕەنگە ئەم بۆمبە بۆ فڕێ دانەوە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان فڕۆکەی جەنگیە گەورەکان دروست کرا بێت. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم بۆمبە بەهۆی لێکچوونی لەگەڵ پێکهاتەی سەرەکی بۆمبی قائیم ٥ کە بەرزترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی لە بنەماڵەی قائیمدا هەیە، لەبری قائیم ٩ هەڵبژێردرابێت و هەمان تایبەتمەندییەکانی هەبێت. هۆکاری ئەم پرسە دەتوانرێت بە هەرزانبوونی بەرهەمهێنانی چەک و نەبوونی پێویستی بە ژێرخانی نوێ لە زنجیرەی بەرهەمهێناندا دابنرێت. بەبێ گۆڕانکاری لە تیرەی بۆمبەکەدا، دەتوانرێت هەموو ئەو سیکەرانەی کە لە قائیم ٥ بەکارهێنراون لەسەر ئەم نمونەیە بەکاربهێنرێت.

بۆمبێکی نەناسراو بە قەبارەکانی گەورەتر بەڵام هاوشێوەی قائیم ٥

تایبەتمەندییە ئەگەرییەکانی بۆمبی نەناسراوی بنەماڵەی قائیم:
درێژی: ١٥٠ سم
تیرەی: ١٥.٢ سم
جۆری گەڕان (سیکەر): ڤیدیۆ (TV)، حەراری (IR)، لەیزەری، تێکەڵەیەک لە ئۆپتیکی و لەیزەری
جۆری سەری جەنگی: پارچە پارچەبوون، سووتێنەر، کاریگەری ڕاستەوخۆ (وزەی جوڵەیی) و تێرمۆباریک
جۆری فیوز: بەرنامە داڕێژراو و دیاریکردنی کات
کێشی سەری جەنگی: ٨ تا ١٥ کیلۆگرام
کۆی کێشی بۆمبەکە: ٣٠ کیلۆگرام
مەودا: ٢٠ بۆ ٤٠ کم بەپێی بەرزی هەڵدان

بۆمبی کەوتنەخوارەوەی سەربەست یان تەمبەڵی لە دانانی بال؟!
بۆمبێکی بێ بالە لە وێنەکاندا کە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مۆهاجێر ٦ لە ئەسیوپیا بڵاوکراونەتەوە بینراوە، کە قەبارەکەی لە فڕۆکەی قائیم ٥ نزیکە. نەبوونی بال وا دەکات ئەم بۆمبە توانای کۆنتڕۆڵکردنی نەبێت و هاوشێوەی بۆمبی کەوتنەخوارەوەی سەربەست کار بکات. بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی هیچ سیستەمێکی گەڕان (سیکەر) لە بەشی پێشەوەی بۆمبەکەدا، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم بۆمبە بەپێی پێویستی ئەسیوپیا بە شێوەیەک دروستکرابێت کە هەرزان بێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاربهێنرێت.
ئەگەرێکی تریش ئەوەیە کە ئەو بۆمبەی کە لە وێنەکەدا دەبینرێت یەکێکە لە سێ بۆمبی بنەماڵەی قائیم، و بۆ وێنەگرتن بۆ ریکلام بەم شێوەیە لەسەر ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دانراوە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مۆهاجێر-٦ لە ئەسیوپیا بە بۆمبی کەوتنەخوارەوەی سەربەستی قائیم

کۆمەڵێک پۆستەری بۆمبی زیرەکی قائیم بە زمانەکانی ئینگلیزی، ڕووسی، چینی، عیبری، عەرەبی، ئازەری و فارسی:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *