سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاماژە بە ئێران: تاقیمان مەکەنەوە!

پێنج شه‌ممه‌ 8 ئه‌یلول 22 - 18:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=17191

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی له‌ بەسەر کردنی فڕۆکه‌ جەنگییەکانی ئێف٣٥ی بنکه‌ی ئاسمانی نیفاتیم، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئێران کرد.

یائیر لاپید سه‌رۆكوه‌زیرانی رژێمی زایۆنیستی له‌ میانەی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بنكه‌ی ئاسمانی نیفاتیم لە باشووری فه‌له‌ستینی داگیركراو، له‌ ته‌نیشت فڕۆكه‌یه‌كی جەنگی ئێف٣٥ی هێزی ئاسمانی ئه‌م رژێمه‌، لێدوانی دژ به‌ ئێران دا.

ناوبراو وتی كه‌ “ئه‌گه‌ر ئێران له‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رده‌وام بێت، ده‌ستی درێژی ئیسرائیل و تواناكانی ده‌بینێت. ئەگەر ئێران بەدەوام بێت لە تاقیکردنەوەی ئێمە، لە هەموو بەرەکاندا هەنگاو دەگرینە بەر لەدژی تیرۆر و ئەوانەی هەوڵ دەدەن ژیان بە ئیسرائیل بگەیەنن.”

لاپید لە درێژەی قسەکانیدا هەروەها وتی: “هێشتا زۆر زووە بزانین ئایا بەڕاستی لە ڕێگریکردن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەرکەوتوو بووین یان نا، بەڵام ئیسرائیل بۆ هەر هەڕەشەیەک و هەر سیناریۆیەک ئامادەیە.”

دوای لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، فەریق محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشداریی دا بە سوپای ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی یارمەتیدەر سەبارەت بە هەڕەشەی ئەمنی بۆ سەر وڵاتەکەی.

باقری ڕایگەیاند: “لە چەند مانگی ڕابردوو سوپای تیرۆریستی ئەمریکا هەوڵی ئەوەیداوە بۆشایی پاشەکشەی خۆی و گەڕاندنەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان لە کەنداوی فارس و زەریای عۆمان، لە ڕێگای پەیوەندیی ڕژێمی زایۆنیستی و سوپا منداڵکوژەکەیەوە بە سێنتکۆم قەرەبوو بکاتەوە. ئێمە بەدەر لە ڕاگەیاندن و هۆشداریی فەرمی و گەیاندنی پەیام لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەو وڵاتانەی میوانداری و پێشوازی لە هێزەکانی سوپای ئەمریکا دەکەن، بە زیاترکردنی ئامادەبوونی خۆمان و هەروەها گەشت و چالاکییە ئاسمانی و دەریاییەکان و ئیش و کاری هەواڵگری و ئەنجامدانی نمایشە جۆربەجۆرە سەربازییەکان لە ئاستی دەریایی، مووشەکی، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی و …. ئامادەیی و هۆشداریی خۆمان ڕاگەیاندووە و بەردەوامیش دەبین.”

بەشێک لە لێدوانەکانی لاپید
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .