دەستبەسەرکردن و ئازادکردنی کەشتییەکی بێ سەرنشینی ئەمریکی لەلایەن سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس + ڤیدیۆ

چوار شه‌ممه‌ 31 ئاب 22 - 12:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=16874

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ٣٠ی ئاب، کەشتییەکی بێ سەرنشینی ئەمریکی لە لایەن کەشتی پشتیوانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس کۆنترۆڵ و دوای ماوەیەک ئازاد کرا.

بە وتەی بەرپرسانی فەرمی، پەیوەندیی کەشتیوانی ئەم کەشتییە بێ سەرنشینە لەگەڵ ناوەندی کۆنترۆڵ پچڕا بوو و سوپای پاسداران بە ئامانجی زامنکردنی ڕێڕەوی کەشتیوانی لە کەنداوی فارس دەستی بەسەردا گرتەوە و دواجار بە ئامادەبوونی کەشتیی جەنگی USS Thunderboltی ئەمریکی لەو ناوچەیە و ئاگادارکردنەوەیان لە پرسە ئەمنییەکان و مەترسی کەشتیوانی، کەشتییە بێ سەرنشینە ئەمریکییەکە ئازاد کرا.

هەرچەندە کە دەوترێت “پچڕانی پەیوەندییەکان و سەرگەردانی ئەو کەشتییە بێ سەرنشینە ئەمریکییە لە کەنداوی فارس” هۆکاری سەرەکی دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بووە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندییە کەشتیوانی ئەم کەشتییە بەهۆی شەڕی ئەلیکترۆنی سوپای پاسدارانەوە پچڕا بێت و دواتر لە هەنگاوێکی زیرەکانەدا دەستی بەسەر ئەم کەشتییە بەنرخەدا گیرا بێت.

جێی ئاماژەیە کە کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ساڵی ڕابردووەوە هێزێکی نوێی کە بە هێزی ٥٩ ناسراوە بە ئامانجی دروستکردنی “تۆڕی کەشتیوانی” لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا جێگیر کردووە. یەکخستنی خێرای سیستەمی پێشکەوتووی بێ سەرنشین لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان و کەناراوەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا، لەوانە کەنداوی فارس، گەرووی هورمز، دەریای عومان، گەرووی باب ئەلمەندب، دەریای سوور ، کەناڵی سوێس و بەشێک لە زەریای هیندی، لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەم گرووپەن.

ئامانجی سەرەکی هاتنی کەشتییە بێ سەرنشینەکان یان بەناو “بەلەمی بێفڕۆکەوان”ی ئەمریکا بۆ کەنداوی فارس، زیادکردنی هێزی شەڕکردن و توانای بەرپەرچدانەوەی دەریاییە بە مەترسی کەمتر بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا لە ئاوەکانی باشووری ئێران. کەشتییە بێ سەرنشینەکان لەسەر ئاو و ژێر ئاو دەتوانێت چەندین توانای بەهێز دابین بکەن. ئەم توانایانە بە تایبەتی لە ئاوە کەم قووڵەکانی کەنداوی فارس بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سیستەمی شەڕی مین و ژێردەریایی بچووک و بەلەمی خێرای ئێران گرنگن.

کەواتە، بوونی ئەم سیستمانە لە کەنداوی فارس زنجیرەیەک مەترسی و هەروەها زنجیرەیەک سوودی بۆ ئێران هەیە! دەستبەسەرداگرتنی نموونە پێشکەوتووەکان و پێویستی کەشتییە بێ سەرنشینەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر تەواوکردنی پڕۆژە تەواونەکراوەکانی کەشتییە بێ سەرنشینەکانی ئێران و دەستی باڵای ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا دەپارێزرێت.

ڤیدیۆی بڵاوکراو لەلایەن ئەمریکاوە لەسەر ئەم بابەتە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام