بۆچی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناکۆکییە غازییەکانی لەگەڵ لوبنان پاشەکشەی کرد؟

نووسەر: محەممەد بەیات
شەممە 27 ئاب 2022 - 11:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=16666

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان هێڵی سووری ئەم گروپەی، تاڵانکردنی سامانی گەلی لوبنان ڕایگەیاند و وتی کە دەستبەرداری بەرگریکردن لە سامانی میللی لوبنان نابێت.

لەگەڵ دۆزینەوەی یەکەم کێڵگەی غازی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، وڵاتانی ئامادەی ئەم ناوچەیە وەک تورکیا، یۆنان، میسر، لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی خۆیان وەک یاریزانی تازەپێگەیشتوو لە بازاڕەکانی وزەدا دەبینن و دەستیان کردووە بە پلاندانان بۆ زیادکردنی پشکی خۆیان لەم بوارانە و دەرهێنانی زۆرترین بەش لەم مادەیە ستراتیژییە. لە ساڵی ٢٠١٠دا کە یەکەم هەواڵی دۆزینەوەی کێڵگە گازییەکان لە لوبنان بڵاوکرایەوە، زۆرێک لە دەوڵەتمەدار و هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە ئەم هەواڵەیان بە خاڵێکی وەرچەرخان زانی بۆ ئەوەی بەیروت ببێتە یەکێک لە وڵاتانی هەناردەکاری وزە.

بەڵام هاتنی زایۆنیستەکان بۆ ئەم ناوچەیە و پابەندنەبوونیان بە سنوورە ئاوییەکان بووە هۆی دروستبوونی ناکۆکی و جیاوازی بیروڕا لەسەر کێڵگە غازییەکانی “قانا” و “کاریش”. بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکییە کە دەتوانێت داهاتووی ناوچەکە دیاری بکات، وڵاتانی وەک ئەمریکا هاتنە سەر خەت و هەوڵیاندا بە نێوەندگیری نێوان هەردوولا بگەنە چارەسەرێکی ئاشتیانە، بەڵام زیادەڕەوی لایەنی زایۆنیستی بووە هۆی چەقبەستوویی لە دانوستانەکاندا.

توێژینەوە زانستییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست باس لە دۆزینەوەی ٦٠ ترلیۆن پێ سێجا غاز لە دەریای ناوەڕاست دەکەن. دوای ئەم توێژینەوەیە، زانایانی جیۆلۆجی ئەمریکی باس لە بوونی ١.٧ ترلیۆن بەرمیل نەوتی خاو و ١٢٢ ترلیۆن پێ سێجا غاز دەکەن. لە ساڵی ٢٠١٠ لە سنوورە ئاوییەکانی کێشە لەسەرە لەنێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی كێڵگه‌یه‌كی غازی بە ٥٣٩ ملیار مه‌تری سێجا غازی سروشتی دۆزرایه‌وه‌. کێڵگەی غازی کاریش دەکەوێتە سەر هێڵی سنووری ٢٩ و ٥ کم لە سنووری ٢٣ دوورە. ئەم کێڵگە غازیە ١ بۆ ١.٧ تریلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بە کوالیتی هەیە. کۆمپانیای یۆنانی-بەریتانی “ئینێرجین” کە پێشتر مێژووی کارکردنی لە بەشی باکووری دەریای ناوەڕاست هەیە، پلانی هەیە لە ناوچەی باکووری “کاریش” کار بکات.

لە ساڵی ٢٠١١ یەکەم خولی دانوستانەکانی غازی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی بە نێوەندگیری لایەنی ئەمریکی دەستی پێکرد. لەو کاتەدا ئێریک هۆف، نوێنەری ئەمریکا، بە کێشانی هێڵ لە دوای هێڵی ژمارە ١ی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی کێشە لەسەر، داوای دیاریکردنی سنوور لە لایەن لوبنانەوە کرد. هەرچەندە لوبنانیەکان لەو کاتەدا ویستی قبوڵکردنی ئەم هێڵەیان هەبوو، بەڵام زیادەڕەوی لایەنی زایۆنیستی نەیهێشت ئەو دانوستانانە بگەنە ئەنجام و بۆ ماوەی دە ساڵ درێژەی کێشا.

لەئێستادا لە دوایین گەڕی ئەم دانوستانانەدا، بە نێوەندگیری عامۆس هۆخشتاین، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە، جارێکی دیکە هەردوولا هاتوونەتە سەر مێزی گفتوگۆ و بەدوای چارەسەری کۆتایی بۆ ئەم ناکۆکییە دەگەڕێن. خاڵێکی سەرنجڕاکێش کە دەبێت لەم خولەی دانوستانەکاندا ئاماژەی پێبدرێت، گەشبینی عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنانە. ناوبراو لە تویتێکدا گەشبینی خۆی بە تەواوبوونی دانوستانەکانی غازی دەربڕیوە. بە گوێرەی سەرچاوە زایۆنیەکان بڕیارە ڕژێمی زایۆنیستی دان بە سەروەری لوبنان بەسەر کێڵگەی گازی “قانا”دا بنێت. پرسیاری سەرەکی لەم بەشەدا ئەوەیە کە چ گۆڕانکارییەک بووەتە هۆی پاشەکشە و پێدانی ئیمتیاز لەلایەن زایۆنیستەکانەوە؟

لە ساڵانی ڕابردوودا وڵاتی لوبنان ڕووبەڕووی کێشەی سیاسی و ئابووریی گەورە بووتەوە بەجۆرێک کە حکومەتی ئەم وڵاتە لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵکدا، بەتایبەتی دوای تەقینەوەی بەندەری بەیروت رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە، بە شێوەیەک کە بە یەکێک لە حکومەتە قەرزدارەکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەناسرێتەوە. لە وەها دۆخێکدا، تاکە کارتی گوشاری دەوڵەت-میللەت ی لوبنان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، قۆڵی سەرەکیی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا، واتا حیزبوڵڵای لوبنانییە.

لە چەند مانگی رابردوودا، سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، هێڵی سووری گروپەکەی، بە تاڵان بردنی سامانی گەلی لوبنان راگەیاند و وتی، لە بەرگریکردن لە سامانی میللی لوبنان ناوەستێت، تەنانەت ئەگەر ئەم کارەش ببێتە هۆی دروستبوونی شەڕ لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی. یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە فڕینی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی حزبوڵڵای لوبنان بوو بەسەر کێڵگەی گازی کاریشدا. سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دوای ئەم کردەوەیە ئەم فڕینەی بە “سەرەتای بابەتەکە” زانی و هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندتر لەدژی ڕژێمی زایۆنیستی کرد.

فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی لوبنان بەسەر کێڵگەی غازی کاریشدا پەیامێکی بۆ زایۆنیستەکان نارد کە ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە کەرتی غازدا مسۆگەر نەکرێت، حزبوڵڵا ڕێگە نادات زایۆنیستەکان لە ڕووی ئابوورییەوە سوود لەم کێڵگەیە وەربگرین. بە واتایەکی تر تەقاندنی یەکەم مووشەک لەم ناوچەیە بە واتای کشانەوەی سەرمایە و تەکنەلۆجیای کۆمپانیا بیانییەکان لەم ناوچەیە دێت و هەموو پلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو دەبات.

بە بەدیهێنانی مافی غازی میللەتی لوبنان، حکومەتی ئەم وڵاتە دەتوانێت بە هاوکاری کۆمپانیا بیانییەکان زەمینەی دۆزینەوە، دەرهێنان و هەناردەکردنی سەرچاوەی هایدرۆکاربۆنی ئەم ناوچەیە دابین بکات، هەروەها بە داهاتی ٦٠٠ ملیار دۆلاری ئەم ناوچەیە دەتوانێت ببێتە وڵاتێکی بەهێز و تازەپێگەیشتوو لە بازاڕی وزەدا. بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان و ڕووبەری لوبنان، بە زیادبوونی داهاتی غاز بۆ خەزێنەی ئەم وڵاتە، حکومەتی لوبنان دەتوانێت بە پێدانی قەرزە دەرەکییەکانی بەرەو گەشەسەندنی ئابووری هەنگاو بنێت.

خاڵی سەرەکی لەم نێوەندەدا، سەرنجی دەوڵەتمەدار، لایەن و خەڵکی لوبنان بە پلانی زایۆنیستەکان بۆ پێناسەکردنی پڕۆژەی هاوکاری هاوبەش و پاڵنانی بەیروتە بەرەو تەڵەی “ئاساییکردنی پەیوەندییەکان”. تەلئەبیب بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر و ئوردن هەوڵدەدات بگاتە خاڵێکی هاوکاری و پێکهێنانی کۆنسۆرتیۆمێکی هاوبەش بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی هاوبەشی غاز لەم ناوچەیە. درووست بوونی بیرۆکەیەکی وەها لە لایەن زایۆنیستەکانەوە و هاوکاری میدیاکانی هاوتەریب لەگەڵ ئەم ڕژێمە دەتوانێت ناکۆکی و جیاوازی بیروڕا لە نێوان ڕەوتە سیاسیەکانی لوبنان و هەروەها دووبەرەکی لەم وڵاتە عەرەبیەدا دروست بکات.

هەرچەندە تا ئێستا حکومەتی لوبنان خۆی لەم گەمەی زایۆنیستەکاندا بەدوور گرتووە و دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ زایۆنیستەکان تا ئاستی دیپلۆماسی بەرز نەکردۆتەوە و فەرماندە سەربازییەکان تا ئێستاش بەرپرسی دانوستانە تایبەتمەندەکانن بۆ دیاریکردنی هێڵە سنوورییە دەریاییەکان. پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە “هێڵی سوور”ی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەلایەن حزبوڵڵا و گروپە نەتەوەییەکانی لوبنان هێندە گرنگ و جدییە کە ئەگەر تەسلیم بوون لەبەرامبەر ئیرادەی زایۆنیستەکان ببێتە هۆی شکستی دانوستانەکانی غازی، ئەوا ئەوان ڕازی بە “ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان” نابن و بەرەنگاری دەبنەوە.

بەگشتی:
ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و هەوڵی ئەوروپییەکان بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە غازی ڕووسیا، بووەتە هۆی ململانێی نێوان هەناردەکارانی غاز و بە تایبەت ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی مۆسکۆ و زیادکردنی داهاتەکانیان. بەپێی ئەو توێژینەوەیانەی کە ئەنجامدراون، غازی ئەم ناوچەیە دەتوانێت بۆ ماوەی ٧٦ ساڵ غاز بۆ یەکێتی ئەوروپا دابین بکات. جێی ئاماژەیە کە سەرچاوەکانی غازی ڕژێمی زایۆنیستی بەشی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی یەکێتی ئەوروپا ناکات.

ئەو سەرچاوانەی لە کێڵگە غازییەکانی “لیڤیاتان” و “تامار”دا بەردەستن، ١٢ و ١٠ ملیار مەتر سێجایە، بەڵام لایەنی ئەوروپی پێویستی بە ٤٠٠ ملیار مەتر سێجا هەیە. لەگەڵ ئەوەدا چەند مانگ لەمەوبەرەوە ڕژێمی زایۆنیستی بە واژۆکردنی گرێبەستی گواستنەوەی غاز لە ڕێگای میسرەوە بۆ ئەوروپا، ئامادەکاری پێویستی بۆ هەناردەکردنی گازەکەی بۆ باشووری ئەوروپا کردووە.

بەشێک لە شرۆڤەكارانی پرسەكانی لوبنان پێیان وایە حكومەتی ئەم وڵاتە و حزبوڵڵای لوبنان بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ یەكتردا کارتی گوشاری دیپلۆماسی و سەربازی لە پێناو تەسلیم كردنی دوژمنی زایۆنیستی و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانیان بەكاردەهێنن. گەلی لوبنان نیشانیداوە کە سەرەڕای ئەو جیاوازییە بێشومارانەی کە لە ڕووی نەتەوەیی، ئایینی و بۆچوونی سیاسییەوە هەیانە، بەڵام لەبەرامبەر دوژمنی بیانی یەک ڕاو و بۆچوونیان هەیە و پشتیوانییان لە خۆڕاگری کردووە. ئەزموونی دەرکردنی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٠ و بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژیی دڕندانەی زایۆنیستەکان لە ساڵی ٢٠٠٦ بە ڕوونی نیشانی دا کە حزبوڵڵای لوبنان پشتیوانی دەوڵەت-میللەت ی ئەم وڵاتەی هەیە و دەتوانێت کەڵک لەم پشتیوانییە بۆ جەختکردنەوە لە مافی گەلی لوبنان وەربگرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *