ئێران بە سەرکەوتوویی مانگێکی دەستکردی ئاراستەی بۆشاییی ئاسمان کرد + ڤیدیۆ

سێ شه‌ممه‌ 9 ئاب 22 - 15:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=15982

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانگی دەستکردی ئێرانی خەیام ئەمڕۆ بە هاوکاریەکی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوی ئاسمانی ڕووسیا لەلایەن موشەک هەڵگری مانگی دەستکردی ڕووسی بە ناوی “سایۆز”ـەوە لە بنکەی ئاسمانی بایکۆنووری قازاغستانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵدرا.

بەپێی زانیارییەکان یەکەمین سیگناڵ و زانیاری مانگی دەستکردی خەیام چەند کاتژمێرێک پاش هەڵدانی لە لایەن بنکەی سەر بە وەزارەتی پەیوەندیەکان و تەکنۆلۆجیای زانیاری ئێرانەوە وەرگیراوە.

مانگی دەستکردی خەیام لە خولگەی ٥٠٠ کیلۆمەتری جێگەی گرتووە و دەتوانێت لە رۆژێکدا چوار جار وێنە بە دیقەی یەک مەتر لە خولگەی جێ مەبەست دا بخاتە بەردەست ئێرانەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .