دۆزینەوەی رووفاتی پێنج کەس لە هێزەکانی ئێران لە سووریا

یه‌ك شه‌ممه‌ 31 ته‌مموز 22 - 18:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=15547

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناسنامەی رووفاتی پێنج کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە سووریا گیانیان لەدەست دابوو ناسێندران و پشتڕاستکرانەوە.

ئەمڕۆ ٣١ی تەمووز، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە دۆزینەوە و پشتڕاستکردنەوەی رووفاتی پێنج کەس لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە خان‌تومان ی سووریا، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەگەڵ پرسە و سەرەخۆشی بۆ هاتنی مانگی موحەڕەم و ڕۆژانی ماتەمینی بۆ سەید و ڕێبەری شەهیدان، حەزرەتی ئیمام حوسێن (د.خ)، ئاگاداری خەڵکی ئێرانی ئیسلامی دەکەینەوە؛
دوابەدوای هەوڵ و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنکراوی میحوەری خان تومانی سووریا، بە هاوکاریی خودا و هەوڵە بەردەوامەکانی تیمی لێکۆڵینەوە، ناسنامەی رووفاتی پاکی پێنج شەهید بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا ئەسکەندەری”، “ڕەحیم کابولی”، “مستەفا تاش موسا”، “محەمەد ئەمین کەریمیان” و “عەباس ئاسمیە” لە ڕێگەی هاوتاکردنی نموونەی DNAـیەکانیان ناسێنران و دوای پشتڕاستکردنەوەیان بۆ وڵات گەڕێنرانەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .