ئێران ئیدانەی هێرشەکەی زاخۆ کرد

پێنج شه‌ممه‌ 21 ته‌مموز 22 - 13:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=15197

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هێرشەکەی زاخۆی شەرمەزار کرد و جەخت لە پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق كرده‌وه‌.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، تۆپبارانی شوێنی گەشتیاری گوندی پەرەخ لە هەرێمی کوردستانی عێراقی شەرمەزار کرد كه‌ بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان، حكومه‌ت و گه‌لی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاسایشی عێراق به‌ ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و له‌م بابه‌ته‌دا درێغی له‌ هیچ هاوكاری و یارمه‌تییەک ناكات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .