یادداشت؛ تاوتوێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا

 مستەفا پاکدڵ
نووسەر: مستەفا پاکدڵ
دووشەممە 18 ته‌مموز 2022 - 16:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=15098

وەڵامی هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ هێرشەكانی چەكدارانی سەر بە توركیا لە باكووری سووریا، دەتوانێت باشترین دەرفەت و بیانوو بۆ هێرشی توركیا بۆ سەر شارەكانی وەک مەنبەج، تەل رەفعەت و کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) لە باکوری سووریا بێت.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا چەندین جار باس لە نزیکبوونەوەی کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا لە ناوچەكانی باكووری سووریا کردووە. وەزیری بەرگری تورکیا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە تورکیا لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی باکووری سووریا و بە تایبەت تەل رەفعەت و مەنبەج کراوەتە ئامانج و ئێمەش سوورین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە دەستپێبکەین. پلان و بەرنامەکانی ئۆپەراسیۆنەکە ئامادەیە و هەر وەک سەرۆک ئەردۆغان وتی، ئۆپەراسیۆنەکە لەناکاو دەست پێدەکات.

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لڕه‌عا چوونه‌ته‌ ناو ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌ توركیاوه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن و زیادبوونی جموجۆڵەکانی سوپای توركیاش له‌ باكووری سووریا هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی تۆپخانه‌یی و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تەل رەفعەت، باشووری مارع، ڕۆژهەڵاتی عەفرین، دەوروبەری مەنبەج، عەین عیسا و ناوچەی شەهبا بە ڕوونی دیارە.

تورکیا کە ساڵانێکە هەوڵی دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو (ناوچەی ئارام) لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا دەدات، دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، پێی وابوو ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو هێزەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە، هەوڵیدا سوود لەو بۆشایی دەسەڵاتە وەربگرێت کە بەهۆیەوە دروست دەبێت و قووڵایی کاریگەرییەکانی لە سووریا زیاد بکات، بەڵام لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ چەتربازی سوپای ڕووسیا بە فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ گواسترانەوە. ئەمەش ئەوە دەریدەخات کە تورکیا تا ئێستا نەیتوانیوە ڕەزامەندی ڕووسیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە باکوری سووریا بەدەست بھێنێت و ڕووسیا لە پاڵ حکومەتی سووریادا لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەکدا وەستاوە.

– ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە شاری قامیشلۆ یەکێکە لەو ناوچانەی کە لەژێر کاریگەری حکومەتی سوریادایە و بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئەم شارە بۆ کورد و بوونی بنکەی ڕووسیا، بە کردەوە مەحاڵە تورکیا ئەم شارە داگیر بکات، بەڵام دۆخی مەنبەج و تەل رفعەت کەمێک جیاوازە. بە گوێرەی قسەی بەرپرسانی تورکیا، ئەم دوو شارە لە گرنگترین بژاردەکانن بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) لە لیستی ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی داهاتووی سوپای تورکیاشدا بێت.

– ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا
یەكێک له ئامانجه سەرەکییەکانی ئۆپەراسیۆنی باکووری سووریا، دروستكردنی ناوچەیەکی پارێزراو بە قووڵایی ٣٠ كیلۆمەترە له باکووری سووریا، بۆ ئەوەی تورکیا بتوانێت هەڕەشە ئەمینییەکان لە سنوورەکانی لەگەڵ سووریا دوور بخاتەوە.
ئامانجێکی دیکەی ئەم ئۆپەراسیۆنە یەکخستنەوەی ئەو ناوچانەیە، و دوای دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو، تورکیا بەنیازە یەک ملیۆن ئاوارەی سووری بگوازێتەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان و لەگەڵ نیشتەجێکردنی هەمیشەیی پەنابەرانی سووری، ئامانجەکەی لە دروستکردنی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی دیمۆگرافیای سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بەدەست بھێنێت. هه‌روه‌ها توركیا به‌نیازه‌ به‌ پێشخستنی بەشی كشتوكاڵ و دروستكردنی كارگه‌ له‌و ناوچانه‌دا به‌ هاوكاریی چەکداران و ئاوارەکانی سووری، ئه‌و تێچووانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئابووری توركیادا ده‌سه‌پێنرێت كه‌م بكاته‌وه‌

هەرچەندە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا ڕووبەڕووی کاردانەوەی ڕووسیا و ئەمریکا بووەتەوە، بەڵام گرنگییەکی ستراتیژی بۆ تورکیا هەیە و پێدەچێت ئەردۆغان بە هەر شێوازێک بێت بیەوێت بە ئامانجە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی بگات. ناوبراو هەوڵ دەدات بە ڕاوێژکردن لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان، لێکەوتە نەرێنییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ تورکیا زۆر کەم بکاتەوە.
بۆیە بەهۆی دژایەتی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا لەدژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەگەری دواخستنی ئۆپەراسیۆنەکە یان سنوردارکردنی بۆ چەند ناوچەیەکی باکوری سووریا زۆرە.

– رۆڵی ئێران و بەرەی خۆڕاگری له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا چۆن ده‌بێت؟
ئێران و گرووپەکانی خۆڕاگری، وەک یەکێک لە گرنگترین ئەکتەرەکانی گۆڕەپانی سووریا، لە ساڵانی ڕابردوودا ئامانجی ستراتیژییان لەم بارەیەوە دیاری نەکردووە و ڕێوشوێنی کاریگەریان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا نەگرتۆتەبەر؛ بۆیە تورکیا زۆرترین ململانێی لەگەڵ ڕووسیا، ئەمریکا، هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای سوریادا دەبێت. بەڵام جێگیرکردنی ڕاوێژکاران و هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری لە هێڵەکانی پێشەوە لەگەڵ چەکدارانی سەر بە تورکیا لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن دوور لە چاوەڕوانی نییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *