چەند دیپلۆماتکارێکی بیانی لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستبەسەر کران + ڤیدیۆ و وێنە

هه‌ینی 8 ته‌مموز 22 - 11:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=14711

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکردنی چەند دیپلۆماتکارێکی بیانیی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن ڕاگەیاند.

ئەو دیپلۆماتکارانە چوونەتە ناوچە قەدەغەکراوەکان و لە کاتی سیخوڕیکردندا دەستبەسەر کراون.

ئەو دیپلۆماتکارانە بە تایبەت جێگری باڵیۆزی بەریتانیا سەردانی بیابانەکانی ناوەڕاستی ئێرانیان کردووە و نموونەی خاکەکەی ئەو شوێنەیان بۆ پشکنین هەڵگرتووە کە درۆنەکانی سوپای پاسداران چاودێری ئەوانی کردووە و پاشان دەستبەسەر کراون.

جێگری باڵیۆزی بەریتانیا یەک لەو کەسانە بووە کە لە گەڵ خێزانەکەی سەردانی بیابانەکانی شەهدادی کردووە بەڵام لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکاندا هاتووە کە ناوبراو سەرقاڵی هەڵگرتنی نموونەی خاکی ئەو شوێنەیە.

بڕیارە جێگری باڵیۆزی بەریتانیا پاش داوای لێبوردن کردن لە ئێران بکرێتە دەرەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام