ئەردۆغان بەم نزیکانە سەردانی تاران دەکات

سێشەممە 5 ته‌مموز 2022 - 22:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=14626

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ١٩ی تەمووز سەردانی تاران دەکات.

هێشتا وردەکاری زیاتری ئەم سەردانە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ناوبراو لە تاران وێڕای چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە هاوکارییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان وتووێژ بکات.

ئەردۆغان دوایین جار لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرۆکەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەردانی تارانی پایتەختی ئێران کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *