حزبوڵڵای عێراق: بەریتانیا دەستی لە ڕووداوەکەی کۆنسووڵخانەی ئێران لە کەربەلا هەبووە

چوار شه‌ممه‌ 12 ئایار 21 - 12:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=1399

مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حیزبووڵای عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی بەردەم کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەربەلا جەختیکردەوە کە بەریتانیا دەستی لەم ڕووداوانەدا هەیە.

مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حزبوڵڵای عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی بەردەم کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەربەلا جەختیکردەوە کە بەریتانیا دەستی لەم ڕووداوانەدا هەیە.

مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حزبوڵڵای عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەردەم کۆنسووڵخانەی ئێران لە کەربەلا ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هێزە شەڕەنگێز و تێکدەرەکان چەندین جار هەوڵی ئەوەیانداوە کە لە ڕێگای هاندانی گرووپە فریوخواردوو، بە لاڕێدا ڕۆیشتوو و پیلانگێڕ، ئاسایش و سەقامگیری ئێمە تێک بدەن.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەم گرووپانە هەوڵ دەدەن گەلی عێراق بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی ببەن و ڕووداوەکانی کەربەلاش ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان گرووپە پیلانگێڕەکان و ئەو گرووپانەیە کە گەنجانی عێراقی بەرەو مردن دەبەن.

بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، ئامانجی ئەم گرووپانە، کەڵک وەرگرتنە لەو گەنجانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان، لە بەر ئەوەی کە بەو ئەنجامە گەیشتوون کە حیزبە شوێنکەوتووەکانی ئەوان لە گۆڕینی هاوکێشەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو شکست دەهێنن.

حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم پیلانگێڕییە لە باڵیۆزخانەکانی بەریتانیا لە بەغدا و بەیروت داڕێژراوە و لە زووترین کاتدا ڕاستییەکان بۆ گەلی عێراق ڕوون دەکرێتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .