سەدر: ئێران دەستێوەردانی لە کاروباری عێراقدا نەبووە

پێنج شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 22 - 13:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=13947

سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن فراکسیۆنی ئەم ڕەوتە لە پەرلەمان بە گوشار و هەڕەشەی ئێران کشاوەتەوە، درۆیە و هیچ بنەمایەکی نییە.

سەید موقتەدا سەدر وەڵامی ئەو پڕوپاگەندەیەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن کشانەوەی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر بە هۆی گوشارەکانی ئێرانەوە بووە.

ناوبراو وتی: بۆ یەکەم جار دەڵێم کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمجارە هیچ گوشارێکی لە سەر لایەنە شێعەکان نەبووە.

سەدر لە هەمان کاتدا وتی کە ئەو لایەنانەی لە ئێرانەوە نزیکن، دژی دەزگای دادی عێراقن و گوشار لە سەر لایەنە سیاسییەکان، لە سەربەخۆکان و لایەنەکانی دیکەی کورد و سوننە دادەنێن.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی کە لە بەشداری بۆ لەناوبردنی عێراق کشاوینەتەوە و فراکسیۆنەکان دەبێت بۆ چاکسازی و ڕزگارکردنی وڵات هەڵوێستی بوێرانەیان هەبێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .