ئیمەیڵی بەرپرسانی ئیسرائیل هاک کرا!

چوار شه‌ممه‌ 15 حوزه‌یران 22 - 21:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=13557

میدیاکانی عیبری رایانگەیاندووە کە هاککەرانی ئێرانی ئیمەیڵی بەرپرسانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستییان هاک کردووە و بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی فیشینگ توانیویانە کۆمەلێک زانیاری و بەڵگەنامە بەدەست بهێنن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ كۆمپانیای ئه‌مریكی-ئیسرائیلی “چێكپۆینت” رایگەیاندووە كه‌ هاككه‌ره‌كانی ئێرانی ئیمه‌ڵی به‌رپرسانی پێشووی ئیسرائیلیان هاک کردووە و هێرشی فیشینگیان دژی سیاسه‌تمه‌داران ئه‌نجامداوه‌.
بەشێک لەو کەسانەی کە لە هێرشی هاککەرەکان کراونەتە ئامانج، کەسایەتی ناسراوی ئیسرائیلین، کە زیپی لیڤنی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل، ژەنەراڵێکی سوپای ئیسرائیل و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە فەلەستینی داگیرکراو لەو کەسانەن.

وەک دەوترێت ئەو هاککەرانە لانیکەم شەش مانگ لەمەوبەر توانیویانە بە دزە کردن و بە بەکارهێنانی ناوی ئەم ژەنەڕاڵە دیارەی سوپای ئیسرائیل و ژمارەیەک کەسایەتی دیکەی ناسراو، بەڵگەنامە و زانیارییەکانی بەرپرسە باڵاکانی ئیسرائیل بەدەست بێنن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر ژێرخان و دامەزراوە هەستیارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا زانیاری گرنگ لەلایەن هاککەرەکانەوە دزراوە و ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی ئیسرائیلی لێکەوتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .