وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی فواد حوسێنی دایەوە

دوو شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 22 - 14:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=13460

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا وەڵامی چەند پرسیاری پەیامنێرانی دایەوە.

سەعید خەتیب زادە لە بەشێکی قسەکانیدا بە ئاماژە بە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق کە ڕاگەیاندبوو هیچ بەڵگەیەکمان بەدەست نەهێناوە کە پشتڕاست بکاتەوە ئامانجەکانی بۆردومانەکەی ئێران لە هەولێر بارەگای موساد بووە، وتی: ئامۆژگاری دۆستانمان لە عێراق دەکەین کە ئاگاداربن سنوورە جوگرافییەکانیان و وڵاتەکەیان لەلایەن یاخیبووانەوە بۆ کردەوەکانی دژە ئەمنی لەدژی دۆستەکانیان، ئێران و گەلی ئێران بەکارنەهێنرێت، زیاتر لەوەی پێویست بێت زانیاریان پێداوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هێرشی فرۆکە بێفڕۆکەوانی ئەم دواییە لە هەولێر رایگەیاند: لەم بارەیەوە هیچ وەڵامێکم نییە. وەڵامی ئیسرائیل لە کاتی خۆی دەدەینەوە و ئەوە لە وڵاتێکی دیکەدا نابێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی هەولێر لە عێراق، دژی توخمەکانی رژێمێکی یاخی بوو، ئۆپەراسیۆنێکی بچووک بوو کە بە وردی ئامانجەکەی پێکا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق، وتی: دوای ئەم ڕووداوە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی قسەی کرد و ئیدانەی ئەم کارەی کرد، هەروەها باسی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم کێشەی فڕۆکەخانەی دیمەشق و پێشبینییە پێویستەکانی کرد. ئەم رژێمە هەوڵ دەدات قەیرانەکان بۆ دەرەوەی ناوچە داگیرکراوەکان بگوازرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: گەلی سووریا و گەلانی دیکەی ناوچەکە دەزانن کە وەڵامی دەستدرێژکاران خۆڕاگرییە. بە دڵنیاییەوە سووریا ناتوانێت شوێنێک بۆ دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێت، خۆڕاگری وەڵامێکی دروستە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .