جێگیرکردنی ڕادارەکانی ئیسرائیل لە ئیمارات و بەحرەین!

شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 22 - 15:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=13351

سوپای رژێمی زایۆنیستی بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە مووشەکییەکانی ئێران سیستەمی ڕاداری لە ئەبوزەبی و مەنامە جێگیر کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵی ١٢ی زایۆنی رایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە مووشەکییەکانی ئێران و دامەزراندنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی فریاگوزاری، ڕادارەکانی لە بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا، لەوانە بەحرەین و ئیمارات جێگیر کردووە.

لەم بارەیەوە کۆنگرێسی ئەمریکا هەوڵ دەدات یاسایەک بۆ پشتیوانی لە پرسی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلی و وڵاتانی عەرەبی دەربکات. بەپێی یاساکە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سیستەمێکی بەرگری مووشەکی بۆ یەکخستنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دابین دەکات.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ماوەیەک لەمەوبەر دانوستان لە نێوان تەلئەبیب و ئەبوزەبی بۆ فرۆشتنی ژمارەیەک سیستەمی ئاگادارکردنەوەی هێرشی مووشەکی و سیستەمی بەرگری ئیسرائیل بە ئیمارات ئەنجامدرا. لە هەمان کاتدا وا بیردەکرایەوە کە فرۆشتنی سیستەمی بەرگری ” قوبەی ئاسنین” بە ئیمارات دەتوانێت سەرەتای تۆڕێکی سیستەمی بەرگری ناوچەیی بێت بۆ ئیسرائیل، کە ئەم رژێمە لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب ئاگادار دەکاتەوە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام