ئەفغانستان یادی ئیمام خومەینی بەرز نرخاند! + وێنەکان

دوو شه‌ممه‌ 6 حوزه‌یران 22 - 22:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=13148

سی و سێهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شارە جیاجیاکانی ئەفغانستان لە ژێر ناونیشانی کۆنفرانسی “لە ماتەمینی خۆردا” بەڕێوەچوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ ٣٣هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی ئێران، کۆمەڵێک لە زانایان، پارتە سیاسییەکان، مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکاران و چینە جیاجیاکانی ئەفغانستان کۆنفرانسێکیان بەناونیشانی “لە ماتەمینی خۆردا” لە شارەکانی کابوڵ، مەزار شەریف، هەرات و بامیان ڕێکخست.
وتاردەرانی کۆنفرانسی کابوڵ، ئیمام خومەینییان بە نمونەیەکی سەرکەوتوو لە بەرەنگاربوونەوەی ئیستیکباری جیهانی و تاکە لایەنگری ڕاستەقینەی یەکڕیزی جیهانی ئیسلامی وەسف کرد.

کەسایەتی و کردارەکانی ئیمام خومەینی لە کۆمەڵگای ئەفغانستاندا بەها و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و خەڵکی ئەم وڵاتە هەموو ساڵێک بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم و کۆنفرانسی فەرهەنگی و زانستی، ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی بەرز دەنرخێنن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .