یادداشت: ئازەربایجان لە سووریا بەدوای چیدا دەگەڕێت؟

 تاها عەبدوڵڵایی
نووسەر: تاها عەبدوڵڵایی
دوو شه‌ممه‌ 6 حوزه‌یران 22 - 11:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=13121

کەناڵی حکومی “ئاز تیڤی”ی کۆماری ئازەربایجان لە ١٤ی ئایاردا فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە پارێزگای ئیدلب ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا پەخش کرد. ئەم دۆکیۆمێنتارییە نیشان دەدات کە چۆن سێ لە پەیامنێری کەناڵەکە لە ڕێگەی تورکیاوە چوونەتە ناو سووریا و ڕاپۆرتیان لەسەر کەمپی ئاوارەکان و شاری ئیدلب و هێڵەکانی پێشەوە لەگەڵ سوپای سووریا ئامادە کردووە. ئەم ناوچانە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتەوە نین و لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، لەوانە تەحریر شام بەڕێوەدەبرێن.

“وەفا ئاغابالایەڤا” ژنە پەیامنێری کەناڵی “ئاز تیڤی” لەگەڵ “جاوید” کامێرامانی کەناڵەکە و عەبدوڵڵا شەریف، وێنەگر، بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە سۆشیال میدیا، بە ڕوونی بوونی خۆیان لەو ناوچانە پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەو ناوچانە بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەژێر کاریگەریی تورکیادان، هێزەکانی تورکیاش لە ناوچەکانی بەرکەوتوون جێگیرکراون. دەروازە سنوورییەکانی تورکیا ڕێگای پەیوەندیی ئەم ناوچانەن لەگەڵ جیهانی دەرەوە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێ مۆڵەتی حکومەتی سووریا چوونە ناو ئەو ناوچانە نایاساییە.

ئەم هەنگاوەی ئازەربایجان لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئازەربایجان قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ڕۆژنامەنووسانی بیانی بۆ ناوچەی قەرەباغ کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی کە دەچنە ناوچەکە دادگایی دەکرێن. ئەم پرۆسەیە بەشێوەیەک بوو کە لە ماوەی شەڕی ٤٤ ڕۆژەی ساڵی ٢٠٢٠دا حکومەتی ئازەربایجان لە کاتی جەنگدا داوای لە هەموو ڕۆژنامەنووسانی بیانی کرد کە ناوچەکە جێبهێڵن، بە پێچەوانەوە دەکرێنە ئامانج. ئەم هەڵوێستەی ئازەربایجانیش لە دوای ڕاپۆرتی موشەک بارانی شاری خان کێندی (ستێپاناکێرت) لەلایەن پەیامنێرانەوە دەستی پێکرد.

ئەم رووداوە و هەڕەشەی بەئامانج گرتن و لێپێچینەوەیان رۆژنامەنوسان، بووە هۆی ئەوەی رۆژنامەنووسان بەهۆی رەچاوکردنی یاساکان و سنوورەکانی ئەو حکومەتەوە ناوچەکە جێبهێڵن. ڤیکتۆر پاگۆڤ پەیامنێری وارگۆنزۆی ڕووسیا کە پەیامنێری جەنگە، تا کۆتایی شەڕەکە ناوچەکەی بەجێنەهێشت و لەسەر کارەکەی بەردەوام بوو. ناوبراو لە سەرەتای ئاگربەستەکەدا، لەگەڵ تیگران زۆرانبازی ئەرمەنی، ١٠ سەربازی برینداری ئازەربایجانی لە شوشا (شوشی) رزگارکرد کە لە دۆڵەکەدا گیریان خواردبوو. ئەمین موسایڤ، نەقیب لە سوپای ئازەربایجان یەکێک بوو لەو کەسانەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی خان کێندی و لە یەکەم ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا ئازادکرا. حکومەتی ئازەربایجان لەئێستادا بە هەر بیانوویەک بێت ئەم کەسەی لەبەردەم کامێراکاندا نیشان دەدات، بەڵام میدیاکانی حکومی ئەم وڵاتە ڕقیان لەو ڕۆژنامەنووسە ڕووسییە.

لە ئێستادا دۆخەکە بەجۆرێکە کە حکومەتی ئازەربایجان تەنانەت لە رێڕەوی فەرمیشەوە رێگە نادات رۆژنامەنوسان بچنە ناو قەرەباغەوە.

ئێستا با هەمان ڕێکارەکان بۆ سووریا ھاوشێوە بکەین. حکومەتی ئازەربایجان چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەکات ئەگەر حکومەتی سووریا هەڕەشەی کوشتنی گروپی هەواڵی ئاز تیڤی بکات، یان داوایان لێبکات سووریا بەجێبهێڵن؟
با ئەم گریمانەیە فراوانتر بکەین. ئەگەر لە ئەنجامی ململانێیەکدا لە هێڵەکانی پێشەوەی چەکدارەکان لەگەڵ سوپای سووریا زیانیان پێ بگات، حکومەت چۆن وەڵامی خەڵک دەداتەوە و چ گێڕانەوە و لۆژیکێک دەخاتە ڕوو؟
ئێستا ئەگەر حكومەتی سووریا لێپێچینەوەی ئەو كەسانە بكات، ئایا حكومەتی ئازەربایجان ئامادەیە پابەندی یاساكە بێت و نێردراوەكانی رادەستی دادگاكانی سووریا یان بەدادگا نێودەوڵەتییەكان بکات؟
حکومەتی ئازەربایجان هەمیشە بوونی چەکدارانی دژبەری حکومەتی سووریا لە شەڕی قەرەباغدا ڕەتکردۆتەوە. ئایا قسەکردن لەگەڵ هێزەکانی تەحریر شام لە پارێزگای ئیدلبی سووریا کە لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکاندایە، بە مانای پشتڕاستکردنەوەی بوونی ئەوانە لە شەڕی ٤٤ ڕۆژەی ساڵی ٢٠٢٠دا؟

لە ڕۆژانی شەڕی قەرەباغدا، بی بی سی عەرەبی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ چەکدارێکی سووری بڵاوکردەوە کە دەریخست کە لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا لە شەڕەکەدا ئامادەبووە.

ئەگەر بۆ نموونە وا دابنێین، سەرکەوتن لە شەڕی قەرەباغدا تەنها بە بوونی سوپای ئازەربایجان ڕوویداوە، یان میلیشیاکان و سوپا بیانییەکان شکستیان بە سوپای ئەرمینیا و میلیشیا ڕەسەن و ناڕەسەنەکانی ئەرمەنی هێناوە.
ئایا راپۆرتی کەناڵی ئاز تیڤی دەستخۆشییە بۆ ئامادەبوونی چەکدارانی تەحریر شام لە جەنگی دووەمی قەرەباغدا؟

ئەم پرسیارانە دەبێ لە لایەن حکومەتی ئازەربایجانەوە وەڵام بدرێنەوە و نووسەر هیچ وەڵامێک ناداتەوە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .