زانیاری_سەربازی: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی و خۆکوژی ئەبابیل ٢

هه‌ینی 27 ئایار 22 - 12:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=12646

ئەبابیل٢ درۆنێکی ئامانج، سیخوڕی و خۆکوژییە. درۆنەکە کە سەرەتا بە ئەرکی سیخوڕی و ئامانج بەرهەم هێنرابوو، دواتر وەک ئەرکێکی خۆکوژی پێناسە کرا و ئێستا لە چوارچێوەی ئەم ئەرکەدا لەبەردەستی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.

زەنجیرەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەبابیل لە ساڵی ١٩٨٦ دەستیان بە کارکردن کردووە. ئەبابیل لە سەردەمی بەرگری پیرۆزدا (جەنگی عێراق – ئێران) وەک خۆکوژی بەکارهاتووە، بەڵام هیچ وێنەیەکی ئەبابیل ١ و هیچ بەڵگەیەکی بەکارهێنانی لەبەردەستدا نییە. ئەبابیل ٢ لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئێران (هێسا) بەرهەم دەهێنرێت و بەکارهێنراوە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەبابیل بۆ نیشتنەوە و هەڵفڕین پێویستی بە ڕێڕەوی فڕین نییە و بە ئامێری هەڵدان کە دەکەوێتە سەر ئۆتۆمبێلێک و بە بەکارهێنانی ڕۆکێتێک کە بە بەشی کۆتایی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکەوە بەستراوەتەوە دەفڕێت، و بۆ نیشتنەوە لە هەندێک نموونەدا چەتر و سکید بەکاردەهێنرێت. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کە ڕێژەی ئۆپەراسیۆنی بەرزە، بە مەترسییەکی کاریگەر بۆ سەر دوژمن لە شەڕدا دادەنرێت.

ئەبابیل ٢ مەودای کارکردنی ١٠٠ کیلۆمەتر، بەردەوامی فڕینی ٧٥ بۆ ١٢٠ خولەک، سەقفی فڕینی ١١٠٠٠ پێ (٣٣٥٢.٨ مەتر) و زۆرترین خێرایی فڕینی ٢٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە دۆخی ئاسایی و ٣٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە دۆخی پێکان دایە.

رێنوێنی و كۆنترۆڵ کردنی ئەبابیل ٢ لەلایەن ناوەندی رێنوێنی زەمینی ئەنجام دەدرێت و وێنەكان بە شێوەی ئۆنلاین دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندی كۆنتڕۆڵ و فەرماندەیی. مۆدێلە نوێیەکانی ئەبابیل ٢ بە سیستەمی ١٢٣ و جی پی ئێس تەیارکراون. سیستەمی ١٢٣ دیزاینێکی نوێیە لە بەشی ئەندازیاری ئەلکترۆ-ئاڤیۆنیکی هێسا، کە توانای فڕینی ئاسان و سەلامەتی زیاتری لەلایەن فڕۆکەوانە ناپیشەییەکانەوە (لە مەودای دوور و کورت)، فڕینی ئۆتۆماتیکی و نیشتنەوەی نیمچە ئۆتۆماتیکی، پلاندانان لەسەر ڕێڕەوێکی دیاریکراو بە یارمەتی سیستەمی گەشتی جیهانی، توانایی پچرانی پەیوەندی بنکەکە لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکە، گواستنەوەی زانیاری لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ بنکەکە لەسەر ١٧ کەناڵی جیاواز، لەنێویاندا کەناڵە دیجیتاڵییەکانی پەیوەست بە خێرایی بزوێنەر، قەبارەی لوتکە و گۆشەکانی خولانەوەی (ڕۆڵکردن)، بڕی سووتەمەنی، ڤۆڵتیەی پاتری، بەرزی، خێرایی گەشت و.. هەیە. ئەبابیل کامێرایەکی هەرزان بە کوالێتی وێنەی ١٢ مێگاپێکسڵ بەکاردەهێنێت.

ئەبابیل بەرپرسیارە لە ئەرکەکانی وەک پشکنینی ئاسمانی، چاودێری مەیدانی شەڕ، دەوریەی سنوورەکان، وێنەگرتنی ئاسمانی، ڕاستکردنەوەی هەڵەی تەقاندنی تۆپخانەکان، بەکارهێنان وەک ئامانج بۆ دۆزینەوەی سیستەمە بەرگرییەکان (ڕاکێشانی بەرگری ئاسمانی)، ئۆپەراسیۆنی تەقینەوەی خۆکوژی و ڕاهێنانی کارمەندانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.

دوو مۆدێلی “ئەبابیل ٢” تا ئەمڕۆ بینراوە کە بزوێنەری جیاوازیان هەیە. جیاوازی بەڕواڵەتی ئەم مۆدێلانە لە بەشی کلکیان دایە، مۆدێلی یەکەم کلکێکی ئەستوونی بە جەستەی سەرەکییەوە بەستراوەتەوە و مۆدێلی دووەمیش دوو کلکی ئەستوونی و یەکسانی لەسەر باڵی دواوەی هەیە.

تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەبابیل ٢:
درێژی: ٢/٨٨ مەتر
درێژی باڵەکانی دواوە: ٣/٢٥ مەتر
بەرزی: ٠/٩١ مەتر
کێشی بەتاڵ: نزیکەی ٣ کیلۆگرام
زۆرترین کێشی هەڵفڕین: ٨٣ – ١٢٨ کیلۆگرام
توانای سووتەمەنی ناوەوە: ١٦ لیتر
توانای هەڵگرتن: ٤٠ کیلۆگرام بار یان تەقەمەنی
وێستگەی کارەبا: بزوێنەری پستۆنی دوو سلندەری زنجیرەی W3 یان MD بە توانای ٣ بۆ ٤ ئەسپ بەپێی مۆدێلەکە
پەروانەکان: ٢ پەڕە
زۆرترین خێرایی: ٣٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا
خێرایی کروز: ٢٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
مەودای شەڕ: ١٢٠ کیلۆمەتر
بەردەوامی فڕین: ٧٥ بۆ ١٢٠ خولەک
ڕووبەری چاودێری: ٧٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە
زۆرترین بەرزی: ١١٠٠٠ پێ (٣٣٥٢/٨ مەتر)

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .