هێرشێکی گەورەی سایبەری؛ گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوەی رژێمی زایۆنیستی لەکار کەوت

پێنج شه‌ممه‌ 12 ئایار 22 - 10:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=11870

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی سایبەری بۆ سەر رژێمی زایۆنیستی، گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوەی ئەو رژێمە لەکار کەوت.

میدیاکانی زایۆنیستی هەواڵی هێرشێکی سایبەری بەرفراوان بۆ سەر ماڵپەڕ و سێرڤەرەکانی ئەم ڕژێمەیان راگەیاند کە سەرچاوەکەی عێراقە.

لە ئەنجامی هێرشەکە، کۆمپانیای «ئیگد» گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوە لە فەڵەستینی داگیرکراو لەکار کەوت و بەشی تۆمارکردنی بارە نوێیەکانی ڕاگیرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، خزمەتگوزاری شەمەندەفەر لە فەلەستینی داگیرکراویش ڕاگیراوە و سیستەمی سەرەکی وێستگەی گواستنەوەی گشتیش ڕوبەڕوی کێشە بووتەوە.

شایانی باسە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، چەندین هێرشی سایبەری کراوەتە سەر ناوەندە سەربازی و هەستیارەکانی رژێمی زایۆنیستی کە بە وتەی ئەو ڕژێمە هێرشەکان لە ئێران و عێراقەوە ئەنجام دراون.

هەواڵی زیاتر:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .