شەهباز شەریف؛ سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان زیاتر بناسە!

 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
نووسەر: هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
هه‌ینی 22 نیسان 2022 - 20:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=10771

میان محەمەد شەهباز شەریف سەرۆکی حیزبی موسلم لیگ ی سەر بە نەوازە و هاوکات برای نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانە. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧ەوە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بووە و لە ماوەی گرژییەکانی ئەم دواییەدا کە بووە هۆی وەرگرتنەوەی متمانە لە عیمران خان، سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆنی کردووە.

هەڵبژاردنی شەهباز شەریف وەک سەرۆک وەزیرانی پاکستان بووە هۆی ئەوەی لێدوانەکانی عیمران خانی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری پاکستان سەبارەت پیلانگێڕی ئەمریکا لەو وڵاتە و ئینتیمای لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لەگەڵ ڕۆژئاواییەکان زیاتر ئاشکرا بێت. بەڵام وەک بابەتێکی بنەڕەتی پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە بڕیارەکانی دەزگا ئەمنییەکانی پاکستان لە دیاریکردنی سیاسەتەکانی گشتی و گرنگی پاکستان زۆر کاریگەرن. دەزگای هەواڵگری پاکستان (ISI) کە لەلایەن بەریتانیا و ئەمریکادا پاڵپشتی دەکرێت، هەوڵ دەدات کاریگەری لەسەر تەواوی بارودۆخی ناوچەکە بکات و هەمیشە زیرەکانە ڕوبەڕوی کەسانی وەک عیمران خان ببێتەوە. بۆیە ڕەگ و ڕیشەی کێشەکە لە بناغەی حکومەتی پاکستاندایە.
گەندەڵی ئابووری، ناکاریایی، کێشەی سیاسی و بژێوی لە نێو ئەو بیانووانەن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ناڕەزایی نەیارانی وروروژاندووە و حکومەتە جۆراوجۆرەکانی پاکستانیان ڕووخاندووە. بەڵام ئەم کێشانە لەگەڵ هاتنی حزبێکی تریش هەر بەردەوام دەبن و تەنیا لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکی تر دەگوازرێنەوە! چونکە پێکهاتەی حکومەتی پاکستان ناتوانێت ئەم جۆرە کێشانە چارەسەر بکات و بەڵگەکەی قەرزە داراییەکانی پاکستان لە وڵاتانی عەرەبییە.
ئەم ئینتیمایانە وای لە وڵاتانی فراوانخوازی وەک ئیمارات و سعودیە کردووە کە لە سیاسەتە ناوچەییەکانیاندا یاری بە پاکستان بکەن و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا ئیمتیازاتەکانیان بقۆزنەوە.

عیمران خان لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بە تایبەتی سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ چین و ڕوسیادا هەرگیز پێچەوانەی چوارچێوەی پێکهاتەی پاکستان کاری نەکردووە و هەڵوێستەکانی لە ڕاستی هەڵوێستەکانی حکومەت بووە. هەروەها دوا لێدوانەکانی لەسەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ململانێکانی کەشمیر، تاڵیبان و .. ڕەنگدانەوەی سیاسەتی بێلایەنی ئەو وڵاتە لە ململانێ جیهانییەکاندا بوو کە تێکەڵ بە ناسیۆنالیستی و بابەتەکانی بوون. بە گشتی کارەکانی عیمران خان لەگەڵ حکومەت و سوپادا هاوئاهەنگ بوو، بەڵام سەروەری پاکستان لە جیاتی ڕوبەڕوبوونەوەی داواکارییەکانی ڕۆژئاوا، عیمران خانی کردە قوربانی ڕازیبوونی ئەوان.

لەلایەکی ترەوە پێویستی ئەمڕۆی حکومەتی پاکستان ئەوەیە ڕووبەڕووی تاڵیبانی پاکستان ببنەوە کە لەگەڵ گەیشتنی تاڵیبانی ئەفغانستان بە دەسەڵات، بەهێز بووە. هەوڵ و پەلامارەکانیان بۆ لەناوبردنی حکومەتی پاکستان و هەڵوەشانەوەی ئەو وڵاتەیە و ئەمەش گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەریی پاکستان. لە هەلومەرجێکی وەهادا گەیشتنی کەسایەتیەکی وەک شەهباز شەریف بۆ دەسەڵات، دەتوانێت پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕۆژئاوا و سعودیە بەهێز بکات.

شەهباز شەریف پێش ئەوەی سیاسەتمەدارێکی ناسراوی پاکستان بێت، هەڵبژاردەیەکی باش بۆ دیموکراتەکانی ئەمریکا و سعودییە. شەهباز لە ماوەی سێ خولی ١٩٩٣ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٣دا بۆ پۆستی وەزیری باڵای ویلایەتی پەنجاب (دووەم گەورەترین ویلایەتی پاکستان) هەڵبژێردرا. ناوبراو لە کاتی کودەتاکەی جەنەراڵ پەروێز مشرف لەگەڵ براکەی نەواز شەریف زیندانی کرا و دواتر ڕاپێچی سعودیە کرا. بەڵام لە کۆتایدا لە ساڵی ٢٠٠٧ گەڕایەوە پاکستان.
ناوبراو لە هەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ٢٠١٨دا بوو بە ئەندامی حیزبی موسڵم لە پەرلەمان و پاش ماوەیەکی کەم توانی کۆدەنگی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەدەست بێنێت و ببێتە سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی پاکستان.
شەهباز شەریف لە لێدوانەکەیدا دوای بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ چین و وڵاتانی ناوچەکە لەوانە سعودیە و ئێران و .. کرد و داوای گێڕانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا کرد.
بە گشتی لە هەڵوێستەکانی شەریف و پێشکەوتنانەی ئێستای پاکستاندا ئەوە دیارە کە شەهباز شەریف لەم دەرفەتە کورتەدا زیاتر گرنگی بەهێزکردنی بەرەی خۆی لە پەرلەمان و نزیککردنەوەی سیاسەتی حکومەتەکەی لەگەڵ دەزگا سەربازیی و ئەمنییەکانی پاکستان دەدات و چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی پاکستان و دروشمەکانی وەک چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان و .. هەر بە قسە و باسی کۆمبوونە سیاسییەکان دەمێنێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *