حەجە سیاسییەکەی ئەردۆغان و مامەڵەکردن بە دۆسیەی خاشقچی

نووسەر:وەرگیراوە
هه‌ینی 22 نیسان 2022 - 11:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=10761

سەرۆک کۆماری تورکیا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ جێبەجێکردنی حەجێکی سیاسی لە سعوودیە و کەڵک وەرگرتن و مامەڵەکردن بە دۆسیەی تیرۆری جەمال خاشقچی.

وەک چۆن کە پێشبینی دەکرا، ئەنکەرە بۆ نزیکبوونەوە لە ڕیاز، دۆسیەی تیرۆری جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەکەی سعوودیەی کە لە کۆنسووڵخانەی ئەم وڵاتە لە ئیستەنبووڵ تیرۆر کرا، داخست و دۆسیەکەی ڕادەستی سعوودیە کرد، ئەو شوێنەی کە سەرەتا بڕیاری تیرۆرەکە لەوێوە دەرکرابوو.

لە دۆخێکی وەهادا، پاش چەند ساڵێک ئاڵۆزیی تایبەت بەو دۆسیە، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ سەردانیکردنی سعوودیە و چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە لە پێناو چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان. هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ نزیکبوونەوە لە سعوودیە، لە پاش سەرکەوتنی هەوڵێکی هاوشێوە لە دۆسیەی دابەزاندنی ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئیمارات و پاشان میسرە و لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و ڕژێمی زایۆنیستیش بەرەو ئاساییبوونەوەی تەواو دەڕوات. هەموو ئەمانەش بە واتای ئەوەیە کە ئەردۆغان بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکەی پەنای بۆ ئەو لایەنانە هێناوە کە پێشتر بە توندی دژایەتی ئەوانی کردووە.

بە پێی زانیارییەکان، ئەردۆغان بەنیازە تا پێش کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمی حەجی عەمرە سەردانی سعوودیە بکات. ئەمەش هەمان بابەتە کە ناوەندی دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە سیاسەتی هێورکردنەوەی دۆخەکە و دابینکردنی هاوسەنگی و جۆربەجۆریی بەرژەوەندییەکان ناوی هێناوە. بە تایبەت لە پاش ئەو هەموو گوشارەی کە قەیرانی سەربازی و شەڕی ئۆکرانیا لە سەر تورکیا لە دەریای ڕەش و ناوچەکانی دیکە دایناوە.

لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، گرنگی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ سعوودیە و هەڵوێستی هاوبەشی هەر دوو لا ئاشکراتر دەبێت. ناوبراو هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە گەڵ سعوودیە دەدات و بەستێنی ئەمەشی دابین کردووە. هەروەها بە هەموو شێوازێک هەوڵ دەدات سەرجەم ڕێکەوتن و گرێبەستە ئابوری و سەرمایەگوزاری و بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتێکی وەک ئیمارات جێبەجێ بکرێت. تورکیا لەمەش زیاتر هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخی پەیوەندییەکانی لە گەڵ میسر داوە.

بۆ ئەمەش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەوڵی سەردانێک بۆ سعوودیە دەدات کە باشترە بە ناوی حەجی سیاسییەوە ناوی ببەین. داخستنی دۆسیەی تیرۆری خاشقچی و گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان وردەکاری پلانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیایە.

دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان و هەڵوەشانەوەی بڕیاری ڕێگری لە سەردانی سعوودییەکان بۆ تورکیا لە ڕیزی ئامانجەکانی دیکەی ئەردۆغاندایە، ئەو بڕیارەی سعوودیە وایکردووە کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو، گەشتیاریی نێوان هەر دوو وڵات بە کردەوە بوونی نەبێت.

لە سیاسەتی نوێی ئەردۆغان یان باشترە بڵێین لە هەڵگەڕانەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سیاسەتەکانی پێشووی، وڵاتانی ئیمارات، سعوودیە، میسر و هەروەها ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی وەک ئامانجێک دیاری کراون. ئەردۆغان سەردانی ئیماراتی کرد و سەردانەکەشی بۆ سعوودیە چاوەڕوانکراوە، لە ئەنکەرەش پێشوازیی لە سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی کرد.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *