فڕۆکەیەکی نەناسراو لە هەولێرەوە گەیشتە فەڵەستینی داگیرکراو

چوار شه‌ممه‌ 13 نیسان 22 - 23:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=10299

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی عیبری بڵاویان کردەوە کە فڕۆکەیەکی نەناسراو لە باکوری عێراقەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو فڕیوە و گەیشتووەتە ئەو ناوچەیە.

سەرچاوە عبری و عێراقییەکان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە فڕینی فڕۆکەیەک لە هەولێر و نیشتنەوەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینیان ڕاگەیاند.

ئیتای بلومێنتاڵ، پەیامنێری بواری ئاسمانی کەناڵی عیبری «کان» لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەی رێڕەوی فڕۆکە نەناسراوەکەی و گەیشتنی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بڵاوکردەوە.

کەمێک دواتر سەرچاوەکانی عێراقی بە بڵاو کردنەوەی وێنەی رێڕەوی ئەم فڕۆکەیە رایانگەیاند کە فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەڕێکەوتووە و دوای نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن بەرەو قوبرس فڕیوە.

لەگەڵ ئەوەدا سەرچاوە عیبرییەکان رایانگەیاندووە فڕۆکە نەناسراوەکە کە کۆمپانیای ئانتۆنۆڤی ئۆکرانی خاوەنیەتی، دوای وەرگرتنی مۆڵەت و پەڕینەوە لە ئاسمانی فەڵەستینی داگیرکراو بەبێ نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن بەرەو قوبرس بەڕێکەوتووە.

ئەم هەواڵانە لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێران لە چالاکییەکانی موساد لە هەرێمی کوردستانی عێراق هۆشدارییان دابوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام