حاڵ و ڕۆژی سەرۆک وەزیرانی پاکستان
عیمران خان رایگەیاند بەهۆی ئەوەی ڕێگەی نەداوە ئەمریکییەکان بنکەیەکی سەربازی لە پاکستان دابمەزرێنن، بەنیازن لە دەسەڵات دووری بخەنەوە. ڕەهەندەکانی ئەم بابەتە چین؟
عیمران خان رایگەیاند ڕێگەی نەداوە ئەمریکییەکان بنکەیەکی سەربازی لە پاکستان دابمەزرێنن و لەبەر بۆردومانی ناوچەکانی هۆز نشینی پاکستان بەردەوام ڕەخنەیان لێ گرتووە. ناوبراو لە وەڵامی پەیامی هەڕەشەئامێزی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ٢ی ئادار لە دژی ڕوسیا، ووتی: «ئایا ئێمە کۆیلەی ئێوەین کە هەر داوایەک بکەن، ئێمە ئەنجامی بدەین؟ کاتێک هندستان یاسای کشمیری داگیرکراوی پێشێل کرد، ئایا هیچ کام لە ئێوە بازرگانی و پەیوەندیەکانتان لەگەڵ هیندستان بڕی؟
ئێمە پەیوەندی دۆستانەمان لەگەڵ ئەمریکا، ڕوسیا، چین و ئەوروپا هەیە، ئێمە ناچینە هیچ کوتلەیەکدا، چونکە پێگەی ئێمە لەسەر بنەمای بێلایەنییە و هەوڵدەدەین لەگەڵ هەموو وڵاتاندا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ کار بکەین.»
ئەم پێگە ناسیۆنالیستی، پۆپۆلیستی و مامناوەندانە، ئاراستەکان بەرەو گوتارەکانی کەمپینی هەڵبژاردن دەجووڵێت. بەڵام گرتنە بەری ئەم هەڵوێستانە بۆ وڵاتانی وەک پاکستان بێ تێچوو نییە و دەستی پارت و ڕەوتە سیاسیە ڕۆژئاوایی و میانڕەوەکانی ناو پەرلەمان بەستراو نییە. سیاسەتی گشتی پاکستان لە سەرەتای دروستبوونییەوە هەمیشە لەسەر بنەمای خۆ دوور خستنەوە لە گرژی و ئاڵۆزیەکان لەگەڵ دەسەڵاتەکانی جیهان دا بووە.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم هەڵوێستە، ناکۆکییەکانی ئەوان بووە لەگەڵ هیندستان و ئەو نائارامییە کۆنەی لە باکوری ئەفغانستان. بۆیە پێکهاتەی سەرەکی حکومەتی پاکستان ڕێگە بە عیمران خان و هیچ سیاسەتمەدارێکی تر نادات لە سیاسەتی گشتی پاکستان بکشێتەوە. ئەوەی دیارە عیمران خان ناتوانێت گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە پێکهاتەی پاکستاندا بکات. ڕەنگە بتوانێت دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری بەکاربهێنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو خۆپیشاندانەی کە لەلایەن ئەمریکا و بزووتنەوە ڕۆژئاواییەکانی پاکستانی ئامادەکاری بۆ کراوە، بەڵام وەک پێشبینی دەکرێت دووبارە گەیشتنی حزبەکەی بە دەسەڵات کارێکی ئەستەم و قورسە.
نەیارانی عیمران خان خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە دژی ئەو ئەنجام داوە. حکومەتەکەی لە ڕووی سیاسییەوە بە خراپ و لاواز بەڕێوەبردنی دەسەڵات تۆمەتبارە و لە ڕووی ئەمنیشەوە هەڕەشەی کودەتا، شۆڕش، گوشاری سیاسی و دەرەکی لەسەرە.
وەک دیارە عیمران خان بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ خۆی لە فشارەکانی دیموکراتەکانی سەر بە ئەمریکا دوور خستەوە. بەڵام ڕۆژانی داهاتوو، ڕۆژانێکی سەخت بۆ خان دەبێت و بۆ دووبارە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان پێویستی بە هاوپەیمانی نوێ و سەرچاوەی دارایی زیاتر دەبێت.
بە گشتی ناکۆکییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی دروستبوونی بارودۆخێکی ئەمنی لە پاکستان و ئەمەش کێشە بۆ دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی پاکستان دروست دەکات کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە حکومەتدا هەیە. پاکستان بە پێچەوانەی جۆری حکومەتەکەی (کۆماری ئیسلامی) هەرگیز لە دژی بیروبۆچوونەکانی دەسەڵاتەکانی جیهان بە تایبەتی بەڕیتانیا و ئەمریکا هەنگاوی نەناوە. ڕەنگە عمران خان بتوانێت لە ڕێگەی سیاسەتەکانی دژە بە ئەمریکا و جۆڵانەوەی هەستی ناسیۆنالیستی و پۆپۆلیستی پاکستانییەکان شکست بە ڕەوتەکانی نزیک لە ڕۆژئاوا بێنێت، بەڵام گۆڕانی بنەڕەتی لە پێکهاتەی سیاسی پاکستاندا پێویستی بە چەند سەکتەرەکی دیکەی هەیە کە لەو وڵاتە نابینرێت.
لێدوانەکان