کاردانەوەی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بە کۆبوونەوەی شەرم ئەلشێخ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئیدانەی کۆبوونەوەکەی شەرم ئەلشێخ-ی کرد و جەختیکردەوە کە ئەم بابەتە لە بەرژەوەندی زایۆنیستەکان دایە.
زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لەگەڵ لێدوانی توندی لە دژی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی عەبدولفەتاح سیسی، نەفتالی بنێت و محەممەد بن زاید لە شەرم ئەلشێخی میسر، جەختیکردەوە کە کۆبوونەوەکە و لوتکەی پێنج قووڵی کە بڕیار وایە لە قودس بەڕێوەبچێت، نیشانەی لەناوچوونی ناسنامەی عەرەبیە و ئەم بابەتە لە بەرژەوەندی زایۆنیستەکان دایە.
زیاد نەخاڵە بە بۆنەی ڕۆژی زەوی ووتی: خۆڕاگری کاردانەوەیەکی سروشتی بە داگیرکاریە و میللەتی فەڵەستین لە خۆڕاگری و شەڕکردن دژی داگیرکەران بەردەوام دەبێت. نەخاڵە هەروەها ووتی کە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدانی تاکەکەسی یەکێکە لە شێوازەکانی بەرخۆدانی گەلی فەڵەستین و بزووتنەوە خۆڕاگرییەکان دەبێت بیر لە ڕێکخستنی زیاتری هێزەکانیان بکەن.
نەخاڵە سەبارەت بە پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لەم جیهانەدا کە هەموو شتێک بەدەر لە دادپەروەری دەبینرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەنیا لە گەڵ خەڵکی فەڵەستین ماوەتەوە و بەردەوام پاڵپشتیی لەوان کردووە و دەتوانم بڵێم تەنیا وڵاتێکە کە تێچووی پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەدات و لەم ڕێگایەدا سزا و گەمارۆ دراوە و بەردەوام پیلانگێڕی لە دژی کراوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە سەرەڕای پیلانگێڕییەکانی دوژمنان، ئێران لە هەڵوێستەکانی بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین بەردەوام بووە و پێداگری لە پاڵپشتی گەل و خۆڕاگری فەڵەستین دەکات.
لێدوانەکان