پاراستنی کەشتیەکانی ئێران لە دەریای سپی ناوەڕاست لەلایەن روسیاوە

دووشەممە 19 نیسان 2021 - 17:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=827

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان وڵاتانی ئێران، سوریا و روسیا کراوە، کەشتیە جەنگییەکانی روسیا ئەرکی پاراستنی ئەو کەشتیە بارزگانی و نەوت هەڵگرەکانی ئێرانی کە بەرەو سوریا دەڕۆن، دەگرێتە ئەستۆ.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان وڵاتانی ئێران، سوریا و روسیا کراوە، کەشتیە جەنگییەکانی روسیا ئەرکی پاراستنی ئەو کەشتیە بارزگانی و نەوت هەڵگرانەی ئێرانی کە بەرەو سوریا دەڕۆن، دەگرێتە ئەستۆ.

دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەی چڕ لە نێوان ئەم سێ وڵاتە سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە دەریاییانەی کە لە دەریای سپی ناوەڕاست رووبەڕوویان دەبێتەوە، رێککەوتنێک لە نێوانیان ئەنجام درا کە بەو پێیە کەشتیە جەنگییەکانی روسیا ئەرکی پاراستنی کەشتیە بارزگانی و نەوت هەڵگرەکانی ئێران کە بەرەو وڵاتی سوریا دەڕۆن، دەگرێتە ئەستۆ.

بە پێی ئەم رێککەوتنە، دوای تێپەڕبوونی کەشتیەکانی ئێران لە نۆکەندی سوێس و گەیشتنیان بە دەریای سپی ناوەڕاست، ئەرکی پاراستنیان لە ئەگەری هەر جۆرە هەڕەشەیەک تا کەنارە ئاوییەکانی سوریا، لە ئەستۆی روسیا دەبێت. ئەم ئەرکە بە لایەنی کەمەوە تا کۆتایی ئەمساڵ لەلایەن ئەو وڵاتەوە جێ بە جێی دەکرێت.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لە ڕۆژانی داهاتوو هەناردەکردنی کەلوپەلی خۆراکی و سووتەمەنی لەلایەن ئێرانەوە بۆ وڵاتی سوریا ڕووی لە زیادبوون دەکات.

شایانی باسە ئەم رێککەوتنە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی رابردوو لەلایەن بەشێک لە میدیاکان و بەرپرسانی رژێمی ئیسرائیل دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە کە سوپای رژێمی ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر ئەو کەشتیە ئێرانیانە کە بەرەو سوریا دەڕۆیشتن.

پوچەڵ کردنەوەی گەمارۆکانی ستەمکارانەی ئەمریکا بۆ سەر خەڵکی سوريا، ئامانجێکی ئەم رێککەوتنەیە. دوای گەمارۆکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بۆ سەر سوریا کە بە “گەمارۆکانی سزار” بەناوبانگە، ئابووری ئەو وڵاتە رووبەڕووی کێشەیەکی زۆر بووتەوە. هەروەها بە هۆی دوای کەوتنی گەیشتنی سووتەمەنی، سوریا رووبەڕووی قەیرانێکی زۆری کەمی سووتەمەنی بوویەوە کە کێشەیەکی زۆری بۆ ئەو وڵاتە دروست کردەوە.

لەگەڵ گەیشتنی کەشتیە ئێرانییەکان بۆ بەندەرەکانی سوریا، تا ڕادەیەکی زۆر کێشەی کەمی سووتەمەنی و کەلوپەلی خۆراکی لەو وڵاتە چارەسەر دەبێت کە بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژانی داهاتوو کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەوێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *