ئێران کەشتییەکی جەنگی ناردووەتە دەریای سوور

هه‌ینی 16 نیسان 2021 - 11:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=753

هەواڵە تایبەتەکان: دوای گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و رژێمی ئیسرائیل لە دەریای سوور، کەشتی جەنگی ئێران بە ناوی سەهەند بۆ پشتیوانی لە کەشتیەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناوچەکە نێردراوە.

هەواڵە تایبەتەکان: دوای گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و رژێمی ئیسرائیل لە دەریای سوور، کەشتی جەنگی ئێران بە ناوی سەهەند بۆ پشتیوانی لە کەشتیەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناوچەکە نێردراوە.

بە پێی دوایین وێنە ئاسمانییەکان لە شوێنی جێگیر بوونی کەشتی ئێرانی ساویز، کەشتیەکی جەنگی ئێرانی (تایبەتمەندیەکانی وەک سەهەندە) بۆ پشتیوانی لە ساویز بۆ دەریای سوور نێردراوە و لە ٨ی ئەم مانگەوە لەو ناوچەیە جێگیر بووە.

کەشتی سەهەند، کەشتییەکی جەنگی دروست کراوی وڵاتی ئێرانە کە شوێنی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر، چەکی دژە ئاسمانی، تۆپی دژە کەشتی، مووشەک و چەندین تایبەتمەندی دیکەی هەیە.
ئەم کەشتیە پێشتر هەروەها چەندین ئۆپەراسیۆنی دیکەی لە ئەمریکای باشوور، دەریای سوور و چەندین شوێنی دیکە ئەنجامی داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *