یادداشت: ناڕەزایەتی لە باشور، شەڕ لە باکور! (تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سوریا)

 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
نووسەر: هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
پێنجشەممە 24 شوبات 2022 - 09:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=7155

خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی سوەیدا، ڕووداوەکانی زیندانی حەسەکە و زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکان لە دێرەزور و حومس ئاماژە بە هۆشدارییەکی ئەمنییە بۆ بەرەی خۆڕاگری.

باردۆخی سەختی گوزەرانی ناوچەکانی باشوری سوریا و بە تایبەتی پارێزگای سوەیدا بووە بە پاساوێکی دووبارە بەڵام نوێ بۆ تێکدانی ئاسایشی سوریا. لە مانگی شوباتدا خۆپیشاندەران لە سوەیدا ڕێگای گشتی دیمەشق – سوەیدایان بە هەڵگرتنی پلاکاردەکان و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت داخست. گرنگی ئەم بابەتە لەوەدایە کە خۆپیشاندانەکە بوو بە جومجۆڵی چەکداری.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەی مەیدانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی شارۆچکەکانی شەهبا، مجادل و .. لە باکوری شاری سوەیدا، شانەکانی ئەمنی سەر بە ئیسرائیل کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانیان گرتۆتە دەست. بەڵام لەگەڵ چاودێریەکانی حزبوڵڵا، ژمارەیەک لە کەسە سەرەکییەکانی سەر بە ئیسرائیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حزبوڵڵاوە دەسبەسەر کراون.
لەلایەکی ترەوە میدیاکانی سوری بێدەنگیان لەم بارەیەوە هەڵبژاردووە و هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی سوریاش خۆیان لەم ڕووداوانەدا بە دوور گرتووە. حزبوڵڵا دوای لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە کەسە دەستگیرکراوەکان، هەندێک زانیاری و بەڵگەی دەستکەوتووە کە پەیوەندی نێوان رووداوەکانی سوەیدا و گروپێکی چەکدار بە ناوی “ولید جنبلاط” نزیک لە سەرکردەی دروزی حیزبی سۆسیالیست لە لوبنان، پشتڕاست دەکاتەوە.

هاوشێوەی ئەم جموجۆڵە ئەمنییانە لە پارێزگای درعاش بینرا کە لە ٩ی شوبات بووە هۆی تەقینەوەیەک و چەند کردەوەی تیرۆر کردن.

بە گشتی جموجۆڵەکانی باشوری سوریا ئاماژە بە هۆشدارییەکی ئەمنی بۆ بەرەی خۆڕاگرییە کە لەسەر داوای ئیسرائیل و لەلایەن گروپەکانی سەر بە “ولید جنبلاط” جێبەجێ دەکرێت. هەر لەم چوارچێوەیەدا ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی حزبوڵڵا لە دژی ئیسرائیل کە بە فڕینی ٤٠ خولەکی درۆنی حسان تا قووڵایی ٧٠ کیلۆمەتری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و لاوازی رژێمی زایۆنیستی لە بەرەنگاربوونەوەی، کۆتایی هات؛ هۆشداری و پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر جموجۆڵەکانی باشوری سوریا.

لە مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای دێرەزوری سوریا، گروپی تیرۆریستی داعش دەستی بە جموجوڵێکی تازە کردووە. سیناریۆیەکەی ئەم ناوچەیە پەیوەندی بە چەند بابەتێکەوە هەیە:

١- هەڵهاتنی زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی باڵا و ئاسایی داعش لە گرتووخانەی غوێرانی شاری حەسەکە. ئەگەری گواستنەوەی ئەو داعشانە بۆ بیابانەکانی دێرەزور و حومس زۆرە.
٢- فڕینی بەردەوامی فڕۆکە هەواڵگرییەکانی ئەمریکی لە ئاسمانی پارێزگای دێرەزور.
٣- لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا حکومەتی سوریا بە هاوکاری ڕاوێژکارانی ئێرانی توانیویانە پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ هۆزەکانی پارێزگای دێرەزور دروست بکەن. ئەم بابەتە بە دڵنیاییەوە لەلایەن ئەمریکا و قەسەدە پێشوازی لێ ناکرێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە پارێزگاکانی سوەیدا، درعا و دێرەزور لەلایەن هێزەکانی هەواڵگری و مەیدانی بەرەی خۆڕاگری ئەنجام بدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *