موشەکی دژە زرێپۆشی دهلاویە٣، وەشانی ئێرانی درێژ مەوداترین مووشەکی دژە زرێپۆشی پایەداری جیهان ئاشکرا کرا
لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ موشەکی دژە زرێپۆشی دهلاویە٣ لە مەراسیمی ئاشکراکردنی ١٠ سیستەمی نوێی بەرگری وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاشکرا کرا.
لەگەڵ بەدواداچوونی ورد لە شێوازی موشەکی دژە زرێپۆشی دهلاویە٣ و بەراوردکردنی بە مووشەکی 9m133M-2 Kornet-EM ئەوە دەردەکەوێت کە دهلاویە٣ تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی نموونە ڕووسیەکەیە.
موشەکی 9m133M-2 بە مەودای ٨٠٠٠ مەتر زۆر مەوداترین موشەکی دژە زرێپۆشی هەڵگرە لە جیھاندا و لەئێستادا وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وەشانێکی ئێرانی ئەم موشەکەی بەرهەم دێنێت. پێشتر لە سەردانێکی محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پێشانگای دەستکەوتەکانی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوودا، ئەم موشەکە بۆ یەکەم جار بینرا.
موشەکی 9m133M-2 لە ڕووی توانای چوونە ناوەوەی سەری جەنگی بۆ ناو پۆڵادا کە ١٣٠٠ ملیمە، خاوەن بەهێزترین سەری جەنگی موشەکەکانی دژە زرێپۆشی هەڵگرە لە جیھاندا و هێزی تەقینەوەی سەر جەنگیەکەی بەرامبەرە بە هێزی تەقینەوەی ١٠ کیلۆگرام TNT.
هەرچەندە لەم پێشانگایەدا موشەکی دژە زرێپۆشی دهلاویە٣ هاوشێوەی 9m133FM-2 کە وەشانێکی موشەکی Kornet-EM ـیە بە لاشەیەکی رەنگی سوور نمایش کراوە و سەری جەنگییەکەی لە جۆری ترمۆباریکە.
موشەکی دژە زرێپۆشی دهلاویە٣ بە سەری جەنگی ترمۆباریک
تایبەتمەندییەکانی موشەکی دهلاویە٣ (9m133M-2 Kornet-EM):
مەودا: ١٥٠ – ٨٠٠٠ مەتر
توانای چوونە ناوەوەی سەری جەنگی مووشەک لە پۆڵا: ١١٠٠ – ١٣٠٠ ملم
زۆرترین خێرایی: ٣٠٠ مەتر لە چرکەیەکدا
کێشی موشەک لەگەڵ تیوب: ٣١ کیلۆگرام
درێژی تیوبی موشەک: ١٢١٠ ملم
لێدوانەکان