یادداشت: عەرەبستانی سعوودی، ئامرازی ئابووری ئەمریکا لە عێراق

 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
نووسەر: هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
سێشەممە 15 شوبات 2022 - 16:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=6862

پێشهاتەکانی سیاسی عێراق وای لە ئەمریکا کردووە کە لە ڕێگەی وڵاتانی وەک سعودیەوە بەردەوامی بە ده‌ستوه‌ردانەکانی لە کێڵگە نەوت و گازییەکانی عێراق بداتەوە و ڕوبەڕوی کاریگەرییە ئابووریەکانی ئێران لە عێراق ببێتەوە، بەڵام بۆچی سعودیە؟

سعودیە هەڵبژاردەی ئەمریکا بۆ عێراق
ئەمریکا نزیکەی دوو دەیە هەوڵی بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییە ئابوورییەکانی ئێران لە عێراق دەدات. ڕێوشوێنەکانی پێشوو وەک هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی کارەبا و وزە لە ئێران، بەم دواییانە بە گرێبەستی درێژخایەنی بازرگانی بەغدا لەگەڵ تاران شکستی هێنا. لەگەڵ نزیکبوونەوەی موقتەدا سەدر لە دەسەڵات کە دژی دەستێوەردانی ئەمریکا لە عێراقە، واشنتۆن بە نیازە لە ڕێگەی وڵاتی سێیەمەوە واتا عەرەبستانی سعوودی کاریگەری لە ئابووریی عێراقدا بکات.
بایدن بە نیازە بە هاوکاری لەگەڵ سعوودی و بەکارهێنانی کۆمپانیا گەورەکانی سعودی وەک «ئارامکۆ» بەشداری لە پڕۆژەکانی نەوتی و غازی گرنگی عێراقدا بکات. لایەنی سعودیەش بەم دواییانەدا وەبەرهێنانی لە عێراق وەک بەشێک لە پلانەکەی رایگەیاند.
هەر لەم بارەیەوە کۆمپانیای ئارامکۆ وتەبێژی لەگەڵ هەندێک لە وەزارەتەکانی عێراقی بۆ واژۆکردنی چەند گرێبەستێکی کردووە. ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە لە دۆزینەوەی یەدەگی غاز لە ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژئاوای عێراق لەلایەن عەرەبستانەوە هەواڵی دایەوە. زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم گرێبەستانە لە یەک مانگی رابردوودا واژۆ کراون و یەکەم هەنگاوەکان لەم چوارچێوەیەدا لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا ئەنجام داوە.

ئارامکۆ لەگەڵ وەزارەتەکانی عێراق لە گفتوگۆدایە بۆ واژۆکردنی گرێبەستی ملیاردی لە بوارەکانی وزە، کارەبا، ئاو و پترۆکیمیادا. بە گوتەی ئیحسان ئیسماعیل، پێدەچێت گرێبەستەکانی تری هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای “ئاکوا پاوەر”ی عەرەبستانی سعوودی لە بواری دابینکردنی وزەکانی پاک، وزەی خۆر و وێستگەکانی ئاوی شیرین بێت. هاوکاری بەرفراوانی کۆمپانیاکە لەگەڵ وڵاتانی تر ئەگەری دەستوەردانەکانی ئەمریکا لەم ڕێگەیەوە لە عێراق زیاتر دەکات.

بۆچی عەرەبستانی سعوودی؟
سەرکەوتنی موقتەدا سەدر
بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق و هەر وەک ئاماژەی پێ کرا، سەرکەوتنی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق یەکێک لەو هۆکارانە بوو کە واشنتۆنی لە دەستێوەردانی راستەوخۆ دوور خستەوە. موقتەدا کە چەندین ساڵ دژی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە عێراق شەڕی کردووە، ئاساییە کە دژی ئەم بابەتە بێت. کەواتە عەرەبستانی سعوودی وەک وڵاتێکی عەرەبی بژاردەیەکی باش بۆ نێوەندگیری لەمبارەیەوە دەبێت، چونکە موقتەدا دەتوانێت وا لێکدانەوەی بۆ بکات کە وەبەرهێنانەکە لەلایەن وڵاتێکی عەرەبییەوە ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ ئەوەشدا سەدر لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨دا سەردانی ئیمارات و عەرەبستانی کرد بوو. موقتەدا لە کاردانەوەی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەو دوو وڵاتە نووسی بوو کە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و سەردانەکەی کازمی بۆ وڵاتانی دۆست و برا عەرەبستان یان ئیمارات هەنگاوێک لەسەر ڕێڕەوێکی راست و دروست هەژمار دەکرێت، چونکە ئێمە لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە مێژوویەکی دێرینمان هەیە.

عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق
شیکەرەوەکانی ڕۆژئاوایی لەو باوەڕەدان کە هەڵوێستی عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە سێ بۆ چوار ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر ئێران گۆڕاوە و بە دامەزراندنی حزبێکی سیاسی نوێ بە پراکتیک جیابوونەوەی خۆی لە بنەماڵەی حەکیم رایگەیاندووە. ئەم حیزبە لەسەر بنەمایەکی ئایینی نیە و بەپێی لێدوانەکانی حەکیم بۆ هەبوونی وڵاتێکی ئارام، پێویستە ئەو وڵاتە لە هەر ئاڕاستەیەکی بیروباوەڕ و فیکرییەوە بە دوور لە ئاشتی و ئاسایش دا بێت. کەواتە چارەسەری کێشە ئابوورییەکانی عێراق تەنانەت بە هاوکاری عەرەبستانی سعوودیش دەکرێت لەلایەن حیزبەکانی عێراقی پێشوازی لێ بکرێت.

هاوکاری کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکی لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی
لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆنالد ترامپ، موستەفا کازمی بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی لێخۆشبوون لە گەمارۆکانی ئێران بۆ هاوردەی کردنی غازی ئەو وڵاتە، بەڵێنی گرێبەستی نەوتی و غازی لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکی وەک “هالیبرتۆن” و “شلۆمبێرگ” بە ترامپ دا بوو. ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل رایگەیاند بوو کە لەم قۆناغەدا تەنیا داواکاری ئێمە بەدەستهێنانی لێخۆشبوون لە ئەمریکا بۆ هاوردە کردنی غازی ئێرانە، بەڵام عێراق بۆ بەرزکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غازی ناوخۆیی دانوستانی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی لەوانە عەرەبستانی سعوودی کردووە. دێلتا ئۆیل کۆمپانیایەکی سعودییە کە پێشتر لەگەڵ شلۆمبرج – گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی جیهان – بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییە گرنگەکانی عێراق دانوستانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا کردووە. عێراق هەروەها دانوستانی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی گەورەی «رتاوی» و پەرەپێدانی کێڵگەی غازی “عکاس” کردووە.
تێڕوانینی لایەنی سعودی بۆ ناوچەی “عکاس” ڕەهەندی سیاسیشی هەیە، چونکە “عکاس” لەگەڵ ئەوەی لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی کەمینەی سوننەی عێراقدایە، یەکێکە لە پێکهاتەکانی سەرەکی هەنگاوەکانی عێراق بۆ باشترکردنی سەرچاوەکانی غاز بۆ کەمکردنەوەی وابەستەیی بە ئێران بۆ دابینکردنی غاز و کارەبا.

هالیبرتۆن براوەی گرێبەستی هەڵکەندنی کێڵگەی نەوتی سعودیەی بردەوە
هەر وەک ئاماژەی پێکراو، کۆمپانیاکانی ئەمریکی تا ڕادەیەک کارلێککردنێکی باشیان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی سعودی وەک ئارامکۆ هەیە. لەم دواییانەدا هالیبرتۆن لە بەدەستهێنانی گرێبەستی هەڵکەندنی کێڵگەی نەوتی “قوار”ی سعودیە سەرکەوتوو بوو کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی جیهانە و دەکەوێتە ٢٠٠ کیلۆمەتری شاری “زەهران” لە سعودیە. سەرجەم خزمەتگوزارییە ئەندازیارییەکانی سەکۆی نەوت و ئۆپەراسیۆنی هەڵکەندنی کێڵگەی نەوتی “قوار”ی عەرەبستانی سعودی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دراوەتە کۆمپانیای هالیبرتۆنی ئەمریکی و پێدەچێت گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکەش درێژ بکرێتەوە. گرێبەستەکە یەکەم گرێبەستی هەڵکەندنە کە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی حکومی سعودی ئارامکۆ دەدرێتە لایەنێکی دیکە و بەخشینی ئەو گرێبەستە بە یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی پلانی ئەو کۆمپانیایە بۆ گەڕانی یەدەگی نوێی نەوتی بە هاوکاری بەڵێندەری خزمەتگوزاریەکانی کێڵگەی نەوتی هەژمار دەکرێت.

ئەنجام
بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی بواری ئابووری و سیاسی عێراق، زەمینە بۆ کاریگەری ئەمریکا ئەم جارە لە ڕێگەی هاوبەشە هەرێمییەکانییەوە، واتا وڵاتانی وەک سعودیە، دابین کراوە. بۆیە ئەگەری ئەوە ھەیە کە لە داهاتوودا کاریگەری و هەماهەنگی زیاتری نێوان زلهێزە نەوتییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بکرێت، کە بە ئامانجی بڕینی سەرچاوەکانی ئابووری ئێران لە وڵاتانی دراوسێدا ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکان:
cusnc.navy.mil 
seapowermagazine.org

washingtoninstitute.org

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *