تاران ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدای کرد

شەممە 29 كانونی دووه‌م 2022 - 16:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=6412

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردنە ئامانجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بە هەنگاوێک بۆ ناسەقامگیرکردنی عێراق ناوبرد و ئیدانەی هێرشەکەی کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەعید خەتیبزادە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کردنە ئامانجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بە هەنگاوێک بۆ ناسەقامگیرکردنی عێراق ناوبرد و ئیدانەی هێرشەکەی کرد.

بەپێی بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ووتەبێژی ئەو وەزارەتە ڕایگەیاند: ئەم جۆرە کردەوە گوماناوییانە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایش و دروستکردنی ئاژاوە لە عێراق و ڕێگە بۆ ناحەزان و ئاژاوەگێڕەکان خۆش دەکات و کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بۆ هاوڵاتیانی عێراق دروست دەکات.

خەتیبزادە جەختیکردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە پاڵپشتی لە ئارامی و پاراستنی ئاسایشی عێراق، پێشکەوتنی ئەم وڵاتە و یەکپارچەیی عێراق کردووە و پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەرپاکردنی سەقامگیری لەو وڵاتە دەکات.

رۆژی رابردوو بە ٦ ڕۆکێتی ١٠٧ ملیمەتری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرایە ئامانج کە بە هۆیەوە زیان بەر فڕۆکەیەکی مەدەنی لەکار کەوتوو گەیشت. ئەم هێرشە کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی و دەرەوەی ئەو وڵاتەی بە دوای خۆیدا هێنا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *