هاوکارییەکانی ئێران گەیشتە خەڵکی کابوڵ

یەکشەممە 9 كانونی دووه‌م 2022 - 11:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=5751

هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران بەسەر خێزانەکانی کەمدەرامەتی کابوڵ دابەش کرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەم هاوکارییانە هەینی رابردوو بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی بەسەر هەزار خێزانی کەمدەرامەتی کابوڵ دابەش کرا.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەو هاوکارییانە لە هەزار پاکێجی خۆراکی پێک هاتبوون کە هەریەکەیان ئارد و برنج و ڕۆنی تێدا بووە، و بە ووتەی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابوڵ بەهای ئەو هاوکارییانە زیاتر لە ٥٠ هەزار دۆلارە کە ئەمجارە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان دابەشکراوە.

دوابەدوای هەڵکشانی قەیرانی ئابووری و گەیشتنی ڕۆژانی سەختی زستان لە ئەفغانستان، هاوکارییە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگاکانی جۆراوجۆری ئەفغانستان بەسەر هەژاراندا دابەشکراوە. ئەم هاوکارییانە پێشتر بە بەشداری کونسوڵخانەکانی ئێران لە مەزاری شەریف، قۆندوز، قەندەهار، هەرات و جەلالئاباد دابەشکرا بوون.

هاوکارییەکانی ئێران ئەم جارە گەیشتە خەڵکی هەرات

هاوکارییەکانی ئێران گەیشتە خەڵکی مەزارشەریف و قۆندوز

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *