هاوکارییەکانی ئێران ئەم جارە گەیشتە خەڵکی هەرات

یەکشەممە 2 كانونی دووه‌م 2022 - 23:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=5522

هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران بەسەر خێزانەکانی کەمدەرامەتی پارێزگای هەرات دابەش کرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەبۆنەی دووەمین ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی، هاوکارییە مرۆییەکانی خەڵکی ئێران لەلایەن کۆنسوڵگەری ئێران لە هەراتی ئەفغانستان بەسەر خێزانە کەمدەرامەت و کۆمەڵەی کەمئەندامانی هەرات دابەش کرا.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بەبۆنەی ساڵۆگەڕی شەهید سولێمانی، کۆڕێکی قورئان خوێندن و پێشکەشکردنی ووتار لەلایەن نوخبەکان، مامۆستایانی زانکۆ و زانایانی ئاینی لە شاری کابوڵ بەڕێوەچوو. لەم کۆڕەدا ستایشی فیداکارییەکانی شەهید سولێمانی لە سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگری دژی تەکفیرییەکان و داعش کرا و شەهیدکردنی ئەو کەسایەتیان لەلایەن حکومەتی ئەمریکا بە تیرۆریزمی دەوڵەتی زانی و بە توندی ئیدانەیان کرد.

شایانی باسە، هاوکارییەکانی ئێران بۆ خەڵکی ئەفغانستان پێشتر لەلایەن کۆنسوڵگەری ئەو وڵاتە لە شارەکانی دیکەی ئەفغانستان لەوانە؛ قۆندوز، قەندەهار و جەلالئاباد دابەش کرا بوو.

هاوکارییەکانی ئێران گەیشتە خەڵکی مەزارشەریف و قۆندوز

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *