شەڕ و پێکدادانی سوپای پاسدارانی ئێران و چەکداران + وێنەکان

یەکشەممە 2 كانونی دووه‌م 2022 - 00:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=5489

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و چەکداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، ١١ کەس کوژران و برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای قۆدسی سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، “غوڵام شێ بەخش” و ٥ چەکداری دیکە لە شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی کورین سەر بە شارۆچکەی زاهیدان، کوژراون.
پێکدادانەکە لە دەوروبەری گوندی سەعید ئاباد ڕوویداوە و حەشارگەیەکی ئەو چەکدارانە تێکشکێندراوە. هەروەها لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا چوار کەس لە هێزەکانی خۆجێی و بەسیج گیانیان لەدەستداوە.

لە کاتی پێکدادانەکەدا، هێزە چەکدارەکانی دیکە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئۆپەراسیۆنەکە بەپەلە بۆ هاوکاریکردنی ئەو تیرۆریستانە هاتوون و هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە ئەنجامدا ٥ کەسیان برینداربووە و لە کۆتاییدا هێرشەکەیان شکستی هێناوە. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی پچڕپچڕ لە ناوچەی کورین بەردەوامە، و ئەوەی دیارە ئەو چەکدارانە هەوڵێکی جدی بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە دەدەن.

جێی باسه که ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەم، چوار چەکداری دیکە لەوانە “میهرابی شێ بەخش” لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپا لە دەشتی سمسوری سەر بە پارێزگای کرمان کوژران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *