قۆناغی کۆتایی ڕاهێنانی سەربازی هاوبەشی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی ئێران + وێنەکان

هه‌ینی 24 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=5116

قۆناغی کۆتایی ڕاهێنانی هاوبەشی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی سوپای پاسدارانی ئێران بە هاوێشتنی هاوکاتی ١٦ موشەکی بالیستی بەڕێوەچوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قۆناغی کۆتایی ڕاهێنانی هاوبەشی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی سوپای پاسدارانی ئێران بە هاوێشتنی هاوکاتی ١٦ موشەکی عیماد، قەدر، سجیل، زلزالی دێزفول و زولفەقار و لەناوبردنی پێگە هەستیارەکانی دوژمنی هاوشێوەکراو ئەنجام درا.
هاوکات لەگەڵ هاوێشتنی مووشەکەکان، ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری هێزە ئاسمانییەکانی سوپا هاوکات ئامانجە دیاریکراوەکانیان تێکشکاند.

جێبەجێکردنی مانۆڕی مووشەکی سووتەمەنی ڕەق بۆ تێپەڕاندنی قەڵغانی دوژمن و تەقاندنی هاوکات و لێدانی هاوکات و باشترکردنی ئامادەکارییەکانی شەڕ، لە تایبەتمەندییەکانی بەشی کۆتایی ڕاهێنانی پێغەمبەری مەزن١٧ی سوپای پاسدارانی ئێران بوو.

لە پەراوێزی ئەم ڕاهێنانەدا، جەنەراڵ محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان ووتی: ئەم ڕاهێنانە پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام هەڕەشەکانی زۆر، بەڵام پڕوپووچی سەرانی ڕژێمی زایۆنیستی، بووە هۆی ئەوەی ئەم ڕاهێنانە لەم کاتەدا ئەنجام بدرێت کە سوپاس بۆ خوا لە سەرکەوتووترین ڕاهێنانەکانی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بوو.
وتیشی: کاتێک ١٦ مووشەک بەر ئامانجێک بکەوێت، بەشێکی بچووکی سەدان مووشەکە کە دەتوانێت بە شێوەی هاوکات لە هەر ئامانجێک بدات کە بەنیازە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و وێرانکارییەکی تەواو دروست بکات. کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هەڕەشانە قبوڵ ناکات و لە ئێستادا لەگەڵ وڵاتاندا دانوستان دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی وڵات و چاوپۆشی ئەو جۆرە هەڕەشانە ناکات.

لە دوا قۆناغی ڕاهێنانە هاوبەشەکە، جەنەراڵ حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئیسلامی، وتی: پەیامی ئەم ڕاهێنانە هۆشدارییەکی جدی، ڕاستەقینە و مەیدانییە بۆ ئەو هەڕەشانەی بەرپرسانی رژێمی زایۆنیستی، کە ئاگاداری هەڵەکانیان بن و ئەگەر هەڵەیەکیان لێ ڕووبدات، دەستیان دەبڕدرێت. فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: جیاوازی نێوان ئۆپەراسیۆنە ڕاستەقینەکان و ڕاهێنانە موشەکییەکانی سوپا تەنها لە گۆڕینی گۆشەکانی هاوێشتنی موشەک دایە و هۆشداریشی دا بە دوژمنان کە دەبێت ئاگاداری قسەکانیاندا بن.

ڕاهێنانی هاوبەشی پێغەمبەری مەزن١٧ بەدروشمی توانا، ئاسایش و بەرگری چالاک و ژیرانە لەژێر سێبەری یەکڕیزی، هاوسۆزی و یەکپارچەیی نیشتمانی لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی کانوونی یەکەمەوە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لە کەنارەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز و ناوچەکانی پارێزگاکانی هورمزگان و بوشێهر و خوزستان ئەنجام درا.

ڤیدیۆ: ڕاهێنانی سەربازی ئێران لە باشوری ئەو وڵاتە

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *