حەسەن نەسروڵڵا: چەکی حزبوڵڵا لە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە

شەممە 28 ئاب 2021 - 10:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=3633

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە چوارەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی لوبناندا باسی چەندین بابەتی کرد.

نەسروڵڵا سەرەتا ئاماژەی بە کێوماڵکردنی بەرزاییەکانی لوبنان کرد و وتی: سەرکەوتن لە بەرزاییەکان بەشێک لە شەڕی جیهانی دژ بە سوریا و پلانێکی مەترسیدار بوو کە بۆ ناوچەکە ئامادە کرا بوو. داگیرکردنی سوریا و بەشێک لە خاکی لوبنان لەلایەن داعشەوە بەشێک لەم پلانە بوو. هەزاران تیرۆریستی داعش گواسترانەوە بۆ ناوچەکە و ئەمریکاش بە هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوکارییەکان بۆ سوپای لوبنان، ڕێگری لە بەشداریکردنی حکومەتی لوبنان لە شەڕی دژ بە داعش کرد.

نەسروڵڵا وتیشی: هەموو شەڕەکانمان چ لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان و چ لە سوریا، زۆربەی چەک و ئاسانکارییەکانمان بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە. بە هەموو تەکفیرییەکان، تیرۆریستەکان و ئیسرائیلییەکان دەڵێین کە ئەگەر بگەڕێیتەوە، ئەوا ئێمەش دەگەڕێینەوە. ئەمریکا هەندێک لە فەرماندەکانی داعشی بۆ ئەفغانستان گواستووەتەوە. ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەفغانستان دەبینین، شکستی تەواوەتی ئەمریکییەکانە.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا هەروەها ڕایگەیاند: نەوت لە ئێرانەوە [بۆ لوبنان] هاوردە دەکرێت و ئەمەش مەترسیە لەسەر پلانی ئەمریکا لە لوبنان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *