ڤیدیۆ| وتەبێژی ئەنساروڵڵا پشتیوانی ئێرانی لە یەمەن پشتڕاستکردەوە
سێشەممە 10 ئاب 2021 - 11:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=3175
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: “محەمەد عەبدئەلسەلام” گوتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنساروڵڵا پشتیوانی سەربازی ئێرانی لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پشتڕاستکردەوە.
له چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پەیامنێرێکی کەناڵی ئەلعالەم محەمەد عەبدئەلسەلام گوتی:
«ئێمە ئەزموونی پسپۆڕانی ئێرانیمان لە بابەتە سەربازییەکاندا بەکارهێناوە و نکۆڵی لەوە ناکەین. ئێمە لەبەر ئەوە سوپاسی ئێران دەکەین و هیوادارین ئێران لە پشتیوانی کردن لە یەمەن بەردەوام بێت. ئەمڕۆکانە یەمەنییەکان موشەک دروست دەکەن، فڕۆکە بێ فڕۆکەوان دروست دەکەن، و هەر بۆیە سوپاسی ئێران دەکەین. ئێران لە شەڕی ئەم دواییەی کەرتی غەزەدا پشتگیری فەلەستینیەکانی کرد و هەموویان سوپاسی ئێرانیان کرد. ئێمە داوا لە ئێران دەکەین کە لە بوارەکانی تەندروستی، کۆمەڵایەتی، جەماوەری و گەشەپێدان هەروەها پشتگیریمان بکات».
لێدوانەکان