کاردانەوەی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنستی لەسەر بە ئامانجگرتنی کەشتیە ئیسرائیلیەکە
بەرپرسێکی باڵای ڕژێمی زایۆنستی هەروەها رایگەیاندووە: ئەگەری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بە هێرشەکەی سەر کەشتی ئیسرائیلی لە دەریای عومان زۆرە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە کاردانەوەکە چۆن و کەی دەبێت!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: میدیاکانی ڕژێمی زایۆنستی ئێرانیان بە تۆمەتباری سەرەکی هێرشەکەی سەر کەشتی ئیسرائیلی “MERCER STREET” ناو برد کە لە ٢٨٠ کیلۆمەتری بەندەری ئەلدەقم لە دەریای عومان کرایە ئامانج.
کەناڵی عبری زمانی “کان” ڕایگەیاند، دوای هێرشکردنە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی لە کەنداوی عومان، بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل و ئەڤیڤ کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو رژێمە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەزگا ئەمنییەکان ئەنجام دان.
بەرپرسێکی ڕژێمی زایۆنستی بە میدیای یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ڕاگەیاند: ئەستەمە ئیسرائیل چاوپۆشی لە هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتیە ئیسرائیلەکەی دەریای عومان بکات. ئاشکرایە کە ئێران بکەری هێرشەکە بووە کە تێدا بەریتانیەک و ڕۆمانییەک کوژراون.
بەرپرسێکی باڵای ڕژێمی زایۆنستی هەروەها رایگەیاندووە: ئەگەری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بە هێرشەکەی سەر کەشتی ئیسرائیلی لە دەریای عومان زۆرە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە کاردانەوەکە چۆن و کەی دەبێت!
شایانی باسە، لە ئێستادا پێنج کەشتی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوەکانی ئیلیانا، گلسان، شیبا، ڕۆمینا و سیروان، بە ئاڵای ئێرانەوە لە نۆکەندی سوێس و دەریای سپی ناوەڕاست دان. وا چاوەڕوان دەکرێت ڕژێمی زایۆنی لە وەڵامی ئەو هێرشەدا یەکێک لەو کەشتییانە بکاتە ئامانج.
بەپێی ئاماژەکانی میدیا عیبریەکان، ئەگەری بە ئامانج گرتنی کەشتییەکانی ڕۆمینا و سیروان لە سێ کەشتیەکانی دیکەی ئێران زیاترە.
لێدوانەکان