پێشڕەوییەکانی تاڵیبان لە سێ پارێزگای ئەفغانستان + نەخشە

هه‌ینی 9 ته‌مموز 2021 - 21:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=2567

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی هەواڵەکان چەکدارانی تاڵیبان توانیویانە لە سێ پارێزگای هەرات و فەراهـ و نیمرۆز بەردەوامی بە پێشڕەوییەکانی بدەن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی هەواڵەکان چەکدارانی تاڵیبان توانیویانە لە سێ پارێزگای هەرات و فەراهـ و نیمرۆز بەردەوامی بە پێشڕەوییەکانی بدەن.

لەگەڵ پێشڕەوییەکانی تاڵیبان لە پارێزگای هەراتی ئەفغانستان لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی دواییدا، ناوەندی ئەم پارێزگایە کەوتە گەمارۆی ئەو چەکدارانەوە.

هەروەها بە گوێرەی هەواڵەکان دەروازەی سنووری ئەبونەسر فەراهـی لە رۆژئاوای پارێزگای فەراهـ و هاوسنوور لەگەڵ پارێزگای خۆراسانی باشوری ئێران لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆل کرا.

شارۆچکەی چەخانسور لە پارێزگای نیمرۆز هەروەها کەوتووە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی تاڵیبانەوە، بەم شێوەیە شارۆچکەکانی زەرنج و کۆنگ و چاهاربۆرجەک ئامانجەکانی دیکەی ئەو چەکدارانە دەبێت.

تێبینی نەخشە:
ڕەنگی رەساسی = تاڵیبان
ڕەنگی سوور = سوپای ئەفغانستان
ڕەنگی زەرد = ناوچەکانی شەڕ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *