ڕووسیا؛ بەرپرسانی باڵای تورکیا، سوریا و ئێران کۆدەبنەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مۆسکۆ هەوڵ دەدات بە ئامادەبوونی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا و سوریا کۆبوونەوەیەک ڕێکبخات.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە بە ئاژانسی هەواڵی ڕیای سەر بە دەوڵەتی ڕووسیا ڕاگەیاندووە، ڕووسیا سەرقاڵی هەماهەنگی پێویستە بۆ کۆبوونەوەی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، ئێران و تورکیا.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەیەک کە هەفتەی ڕابردوو پلانی بۆ دانرابوو دواخرا.
بەڵام بۆگدانۆڤ وتی: «تا ئێستا لەسەر هیچ شتێک ڕێکنەکەوتوین، بۆیە هیچ شتێک نییە دوابخەین.»
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: «ئێمە لەسەر ئەم ڕاستییە دەڕۆین کە تا زووتر ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت باشترە. بەڵام هاوکارەکانمان، سورییەکان، تورکەکان و ئێرانیەکان، پلانی کاری خۆیان هەیە. لەکاتێکدا هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵام بەردەوام دەبین لە هەماهەنگیکردن.»
لێدوانەکان