یەکێتی ئەوروپا پاکێجی پێنجەمی سزاکانی سەر ئێرانی پەسەند کرد
سێشەممە 21 شوبات 2023 - 09:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=23116
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە (٢٠ی شوبات) لە درێژەی پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران، پاکێجی پێنجەمی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتەی پەسەند کرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی یەکێتیی ئەوروپا، سەروەت و سامانی ئەو کەس و دامەزراوە سزادراوانە دەستی بەسەردا گیراوە و قەدەغە کراوە کۆمپانیا و هاووڵاتیانی یەکێتیی مامەڵەی داراییان لەگەڵدا بکەن. بەپێی ئەم ماڵپەڕە، کەسە سزادراوەکان مافی گەشتکردنیان بۆ وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتیە نییە و چوون یان تێپەڕبوونیان لەو وڵاتانە قەدەغەیە.
لە پاکێجی نوێی گەمارۆکاندا، دوو دامەزراوە و ٣٢ کەسایەتی ئێرانی، لەوانە وەزیرانی ڕۆشنبیری و پەروەردە، بەرپرسانی هەواڵگری و پەرلەمانتاران بەوەی کە ناوی لێنراوە “سەرکوتکردنی ئەمنی خۆپیشاندەران”، سزا دراون.
لێدوانەکان