بەشداری زیاتر لە ٢٠ میلیۆن ئێرانی لە ڕێپێوانی ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠ میلیۆن کەس لە ١٤٠٠ شار و ٣٨ هەزار گوندی ئێران، ڕێوڕەسمی ٤٤ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو.
خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی ئێران بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوان لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان بەیعەتیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نوێ کردەوە.
بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، ژمارەی بەشداربووانی ڕێپێوانەکەی ئەمساڵ نزیکەی ٢١ ملیۆن کەس بووە. ئەم ئامارە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی ٣٠٪ زیادی کردووە.
بە درێژایی رێڕەوی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان لە تاران، مووشەکی بالیستیکی سجیل و عیماد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦، کروزی دژە کەشتی، نەفەر هەڵگری تاکتیکی تۆفان، نەفەر هەڵگر و ئۆتۆمبێلی تاکتیکی ڕەعد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجێر ٦ نمایشکران.
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمەدا، ڕۆژنامەنووسان و میدیا جیهانییەکانی وەک ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، کەناڵی ئەلجەزیرە، کەناڵی ئەلمەیادین، ئاژانسی فرانس پرێس، I24 نیوز، کەناڵی ئەلمەسیرە، کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، شەفەق نیوز، ئەلنەشرە، ئەسۆشێتد پرێس، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و ئاژانسی هەواڵی سانا ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کردەوە.
لێدوانەکان