گەیشتنی بارهەڵگرەکانی هەڵگری هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران بۆ دیمەشق و حەلەب + وێنەکان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرەڕای بۆردومانی ژمارەیەک بارهەڵگری هەڵگری یارمەتی مرۆیی ئێران لە لایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە، بارهەڵگرەکانی دیکە گەیشتنە دیمەشق و حەلەب.
شەوی یەکشەممە ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک بارهەڵگری یارمەتییە مرۆییەکانی ئێرانی بۆردومان کرد کە لە سنووری عێراقەوە و لە ڕێگەی دەروازەی ئەلبوکەمالەوە بەرەو خاکی سووریا بەڕێوە بوون.
هاوکات لەگەڵ بەئامانج گرتنی بارهەڵگرەکانی هەڵگری خۆراک لەسەر سنووری عێراق و سوریا، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بە “بەغداد ئەلیوم”ی ڕاگەیاند، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک شاری ئەلقائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار (نزیک سنووری سوریا) بیستراوە و دەنگەکان بەهۆی بۆردومانەوە بووە لە هێڵی سنووری نێوان ئەلقائیم و ئەلبوکەمالی سوریا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بارهەڵگرانە خۆراکیان هەڵگرتبوو و به شێوەیەکی فەرمی بەنیازی پەڕینەوە لە سنووری ئەلبوکەمال بوون کە کرانە ئامانج.
لێدوانەکان