وێنەکانی دوای هێرشەکەی سەر ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران بڵاو کرایەوە + ڤیدیۆ و وێنەکان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەیەکی هەواڵ بە پشتبەستن بە وێنە بڵاوکراوەکانی مانگی دەستکرد ڕایگەیاند کە هیچ زیانێک لە هێرشەکەی سەر کارگەی ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان نابینرێت.
ڕۆژێک دوای هێرشەکەی سەر کۆگای ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان، پێگەیەکی هەواڵی ڕایگەیاند کە وێنەکانی مانگی دەستکرد ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ زیانێک بەو کۆگایە نەگەیشتووە.
پێگەی هەواڵی دیفێنس ئێکسپرێس لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی، بەپێی ئەو وێنانەی مانگی دەستکردی “سکای سەت” کە ماڵپەڕی Planet Lab دوای ئەم هێرشە بڵاوی کردۆتەوە، هیچ زیانێکی دیار نابینرێت.
پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئێران هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ناوەندەکانی ئەم وەزارەتە لە ئەسفەهان بە سەرنەکەوتوو ناوبرد، و جەختی لەوە کردەوە: ئەم هێرشە شکستخواردووە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زیانێکی کەمیش بە سەربانی کۆگاکە کەوتووە، کە بە فەزڵی خوا نەبووەتە هۆی هیچ پچڕانێک لە ئامێر و ئەرکەکانی کارگەکە.
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕژیمی زایۆنیستی لە پشت هێرشەکەی ئەسفەھان زانی.
ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی و هەندێک سەرچاوەی ئاگاداری ترەوە نووسیویەتی ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجامداوە.
لێدوانەکان