ناتانیاهۆ: ململانێی سەرەکی ئێمە لەگەڵ ئێران بووە و دەبێت

پێنجشەممە 19 كانونی دووه‌م 2023 - 09:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=21893

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ململانێی سەرەکی ئەم ڕژیمە لەگەڵ ئێران بووە کە تا ئێستاش بەردەوامە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دیدارێکدا لەگەڵ لۆبی ئایپاک وتی: ململانێی سەرەکی تەلئەبیب لەگەڵ ئێران بووە و دەبێت.

ڕۆژی سێشەممە ناتانیاهۆ لەگەڵ “بەستی کۆرن” سەرۆکی “کۆمیتەی کاروباری گشتی ئەمریکا و ئیسرائیل” ناسراو بە لۆبی زایۆنیستی ئایپاک کۆبووەوە.

نووسینگەی ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ململانێی سەرەکی لەگەڵ ئێران بووە و تا ئێستاش لەگەڵ ئێراندایە.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی لێدوانەکانیدا وتی: کاتی ئەوە هاتووە ئیسرائیل و ئەمریکا هاوشانی وڵاتانی دیکە پێکەوە بوەستن، و چاوەڕوانم ئەم بابەتە لەگەڵ سەرۆک بایدن و تیمەکەی تاوتوێ بکەم.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر کۆدەنگی لەسەر ئەم بابەتە هەیە.

ناتانیاهۆ دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئەولەوییەتی سەرەکیی کابینەکەی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە.

وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە درێژایی ساڵانی ڕابردوودا ئێرانیان بە پەیڕەوکردنی ئامانجی سەربازی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تۆمەتبار کردووە کە ئێران بە توندی ئەو قسانەی ڕەتکردۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *