کوژرانی دوو سەربازی ئێرانی لە سوریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوو کەس لە هێزەکانی ئێران بە ناوەکانی حەسەن عەبدوڵازادە و موحسێن عەباسی لە رێگای دێرەزوور – تەدموری سوریا لە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعش کوژران.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوو کەس لە هێزەکانی ئێران بە ناوەکانی حەسەن عەبدوڵازادە و موحسێن عەباسی لە رێگای دێرەزوور – تەدموری سوریا لە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعش کوژران.
پاش ڕووخانی بناغەی حکومەتی داعش لە سوریا، بیابانی تەدمور و ناوچەکانی دەوروبەری هەمیشە شوێنێک بۆ خۆ حەشاردانەوە و جموجۆڵەکانی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش بووە، بەشێوەیەک کە لە هەفتەکانی ئەم دواییەدا هەروەها چەندین کەس لە هێزەکانی سوپای سوریاش لە بۆسە و تەقینەوەکانی ئەو تیرۆریستانە کوژراون.
هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سەر گردبونەوە و حەشارگاکانی داعش لەو ناوچانە، توانی لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی داعشی کەم بکاتەوە بەڵام ئەوەی دیارە تا ئێستا هیچ ستراتیژییەتێکی گشتگیر بۆ کێوماڵکردن و داخستنی ڕێگاکانی دزەکردنی داعش لەو ناوچانە پەیڕەو نەکراوە.
لێدوانەکان