ڕێبەری ئێران لەسەر شەهیدکردنی زانایەکی سوننەی ئەو وڵاتە پەیامێکی بڵاو کردەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شوڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر شەهید کردنی زانایەکی سوننەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شوڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر شەهید کردنی مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی زانایەکی بەناوبانگی سوننە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لە لێپێچینەوە و سزادانی خێرا و جدیانەی تاوانباران لە لایەن بەرپرسانەوە کرد.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:
“بسم الله الرحمن الرحیمڕووداوە دڵتەزێنەکەی ڕفاندنی مەولوی عەبدولواحید ڕیگی ڕەحمەتی خوای لێ بێت و شەهید کردنی ئەم زانای خێرخواز و ئازایە بووە هۆی داخ و دڵگرانیم. ئەو خراپەکارانەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە، بەکرێگیراوانی ڕووڕەشن کە لە خزمەتیان بە دوژمنانی بەختەوەریی هاووڵاتیانی بەلووچ و یەکگرتوویی گەلانی ئێراندا کردووە. ئەرکی دەزگا بەرپرسەکان دادگاییکردن و سزادانی تاوانبارانە و پێویستە بە خێرایی و بە جدیانە ئەم کارە ئەنجام بدرێت.پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی ئەو شەهیدە و هەموو خەڵکی بەلوچستان و بەتایبەت خاش و ئێرانشار دەکەم و رەحمەتی خوای گەورە بۆ هەموان دەخوازم.”
شایانی باسە مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، یەکێک لە زانا سوننە بەناوبانگەکان و پێشنوێژی مزگەوتی ئیمام حوسێن (ع) لە شاری خاش لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران، نیوەڕۆی ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و دوای بە چەندین گوللە شەهید کرا.
لێدوانەکان