ئایەتوڵڵا خامنەیی: بە دڵنیاییەوە کۆتایی بەم ئاژاوەگێڕییانە دێت
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە بچووکتر لەوەن کە زیان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەێنن، بە دڵنیاییەوە کە کۆتایی بەم ئاژاوەگێڕییە دێت و گەلی ئێران بە هێزی زیاتر و ورەی نوێتر درێژە بە ڕێگای پێشکەوتنی وڵات دەدات.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە چاوپێکەوتنی سەدان کەس لە خەڵکی ئەسفەهان، وتیان: پیلانگێڕان و ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕییەکان کە لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون خەڵک بهێننە گۆڕەپانەکەوە، هەوڵ دەدەن بە بەردەوامی تاوانەکان و ئاژاوەگێڕییەکان، بەرپرسان ماندوو بکەن بەڵان بە دڵنیاییەوە کۆتایی بەم ئاژاوەگێڕییانە دێت و گەلی ئێران بە نەفرەتی زۆر لەوان و بە هێزی زیاتر و ورەی نوێتر، درێژە بە کار و هەوڵ و پێشکەوتن دەدات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: کێشەی سەرەکی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیە کە ئەگەر ئەم دەسەڵاتە پێشکەوتن بە دەست بێنێت و لە جیهاندا ببێتە نموونەیەک، لۆژیکی لیبراڵ دیمۆکراسیی جیهانی ڕۆژئاوا هەڵدەوەشێتەوە.
بەڕێزیان وتیان: ئێستا لە ئێراندا دەسەڵاتێک لە سەر بنەمای ئائین و بە پشت بەستن بە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک، پێگەی خەڵکەکەی بەرز کردووەتەوە، ئەوانی زیندوو کردووەتەوە و لە ڕاستیدا لۆژیکی لیبراڵ دیمۆکراسیی ڕۆژئاوای هەڵوەشاندووەتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر ئەمریکا و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی خۆیی بە دەستەوە دەدا و زۆر و زوڵمی ئەوانی قبووڵ دەکرد، گوشارەکان کەمتر دەبوو بەڵام ئەوان بە سەر وڵاتدا زاڵ دەبوون، لەم ساڵانەدا هەر کات دەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزتر بووە، هەوڵەکانی دوژمنانیش بۆ زیان گەیاندن بەم دەسەڵاتە زیاتر بووە.
بەڕێزیان پێشکەوتنەکانیان بە بەستێنی بەهێزبوونی زیاتری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناو برد و وتیان: ئامانجی دوژمنان لاوازکردنی بنەماکانی هێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، هەر بۆیە پێویستە بە هەموو هێز و توانایەکەوە پەرە بە پێشکەوتنەکان بدرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان کە گرنگترین ئامرازی پێشکەوتنیش، هیوایە و دەبینین کە دوژمنان بە هەموو هێزێکەوە هەوڵی بێهیواکردنی خەڵک دەدەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردەوە کە گەنجی ئێرانی لەم ڕۆژانەی ئاژاوەگێڕییەکانی دوژمنانیش، هێشتا زیندوو و بە ورەیە و وتیان: یەکێک لە هێماکانی سەرەکیی ئێران دۆستی، زیندووکردنەوەی هیوایە، هەر بۆیە ئەوانەی کە هەوڵی بێهیواکردنی خەڵک دەدن، دوژمنی ئێرانن و ناتوانن بانگەشەی ئێران دۆستی بکەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانیش وتیان: ئەم ڕووداو و تاوان و ڕووخاندنانە کێشە بۆ بازاڕ و کەسابەتی خەڵک درووست دەکات بەڵام ڕێکخەران و ئەوانەی دەستیان لە پشتەوەی ڕووداوەکانە، زۆر بچووکترن لەوەی کە زیان بەم دەسەڵاتە بگەێنن.
بەڕێزیان وتیان کە بە دڵنیاییەوە کۆتایی بەم ئاژاوەگێڕییانە دێت و گەلی ئێران بە ورە و هێزی زیاترەوە هەنگاو بەرەو پێشکەوتنی زیاتری وڵات دەنێن.
جام کوردی
لێدوانەکان