نامەی لیوا قائانی بۆ فەرماندەی باڵی سەربازی حەماس: قۆناغێکی نوێی شەڕی دژ بە دوژمن دەستیپێکردووە + نامە

پێنجشەممە 20 ئایار 2021 - 16:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=1686

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نامەیەکەیدا بۆ فەرماندەی گروپی کەتیبەکانی عیزەددین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، ئەوی وەک شەهیدی زیندوو ناو بردووە.

لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ محەممەد زەیف فەرماندەی گروپی کەتیبەکانی عیزەددین ئەلقەسام باڵی سەربازی حەماس، وتی کە قۆناغێکی نوێی شەڕی دژ بە دوژمن دەستیپێکردووە.

کەناڵی ئەلمەیادین لە سەر ناوەڕۆکی ئەو نامەیە ڕایگەیاندووە کە تێیدا هاتووە، ئەی شەهیدی زیندوویەک کە تەمەنی خۆتان لە ڕیزی یەکەمی گۆڕەپانی تێکۆشان بەسەر بردووە و بڕواتان بە سەرکەوتن هەیە، ئێوە وەک فەرماندەیەکی گیانفیدا و بوێر ناو دەبەم و بە سەرجەم فەرماندە و تێکۆشەرانی گرووپەکانی خۆڕاگری بە نوێنەرایەتی خۆم و لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە دەڵێم و بەڵێن دەدەم کە قودس سەرکەوتن بە دەست دێنێت و ئێوە پابەندی بەڵێنی خۆتان بوون و ترس و شکست و لاوازیتان خستە بەرەی دوژمنەوە.

لیوا قائانی لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە سڵاو لە گەلی بەشەرەفی غەززە کە خۆڕاگرییان لە ئامێز گرتووە و بە ئیرادە و بەردەوامبوون لە بەرامبەر هێرشە دڕندانەکانی دوژمن خۆڕاگرییان کرد. سڵاوی من بۆ گەلی فەڵەستین لە قودس و کەرتی خۆرئاوا و سەرجەم شارە داگیرکراوەکانی ساڵی 1948 تا ئێستا. گەلی فەڵەستین ئەوەیان بۆ جیهان سەلماند کە تێپەڕبوونی ساڵەکان ناتوانێت مافی ئەوان و ڕەوایەتی خەباتەکەیان لەبیر ببات.

لەو نامەیەدا هاتووە کە لە پرۆسە سەربازییەکانی سەیفی قودسداین کە بە هەموو هێزێکتان دەستیپێکردووە و ئەم شەڕەش قۆناغێکی نوێی شەڕی دژ بە دوژمنی بە دواوە بووە. خۆڕاگری ئێوە بە خوێن و ئاگر نووسراوە، هاوکێشەیەک کە دەڵێت دوژمن ناتوانێت بە بێ وەڵامێکی توند، قودس پەراوێز بخات و ئیمام خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ژمارەی پێچەوانەیی لەناوچوونی دوژمن دەستیپێکردووە و هیچ کات ڕاناوەستێت.

لیوا قائانی لە درێژەدا جەختی کردووەتەوە کە شەڕی سەیف ی قودس جارێکی دیکە تێڕوانینی گەلانی جیهانی خستووەتە سەر قودس و پیرۆزییەکانی و پیشانیداوە ئەوانەی دەستیان لە فرۆشتنی فەڵەستیندا هەبووە تەنیا نوێنەری خۆیانن و بۆ ئەو خیانەتەی کە کردوویانە پەشێمان دەبنەوە.

سەرچاوە: جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *